Accessibility links

گفتوگۆکانی نێوان ئۆکرانیا و ڕووسیا دەستپێدەکاتەوە


بەرپرسانی ڕووسیا و ئۆکرانیا ڕۆژی چوارشەممە ڕایانگەیاند کە پێشبینی دەکەن گفتوگۆکان لەسەر ناکۆکی نێوان هەردوو وڵات دەستپێبکەنەوە.

ئاژانسی هەواڵی ڕووسیا (تاس) لە زاری ڕاوێژکاری ڤلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیاوە ڕایگەیاند کە خولی دووەمی گفتوگۆکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا ڕۆژی چوارشەممە بەڕێوەدەچێت.

وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا دیمیتۆ کولێبا گوتی بەرپرسانی ئۆکرانیا ئامادەن بۆ گفتوگۆی نوێ، بەڵام ئەو گوتی شوێنەکە نادیارە.

کۆلیبا گوتی "داواکارییەکانی ڕووسیا نەگۆڕاون و هێشتا وەک ئەوەن کە لەلایەن سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمر پوتنەوە لە وتارەکەی پێش هێرشەکانی ڕاگەیەندراون.

وتەبێژی کرملین دیمیتری پێسکۆف ئەوەشی گوت " ئەمڕۆ دەمی ئێوارە شاندەکەمان لە شوێنی دیاریکراو ئامادە دەبێت و چاوەڕێی گفتوگۆ لەگەڵ ئۆکرانیا دەکەن."

پێسکۆف گوتیش ڤلادیمیر مێدینسکی شاندی دانوستانکاری سەرەکی ڕووسیا دەبێت.

شیانی باسە یەکەم خولی گفتوگۆکان لەسەر چارەسەرکردنی قەیرانی ڕووسیا و ئۆکرانیا ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو لە نزیک سنووری بێلارووس و ئۆکرانیا بەڕێوەچوو.

XS
SM
MD
LG