Accessibility links

یەکێتی ئەوروپا سزای نوێ لە دژی بێلاڕووس پەسەند دەکات


ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ڕۆژی چوارشەممە بڵاویکردەوە کە دیپلۆماتکارانی یەکێتی ئەوروپا سزای نوێیان لە دژی بێلارووس پەسەند کردووە.

ڕۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی باڵای یەکێتی ئەوروپاوە گوتی کە یەکێتیەکە سزای نوێی لە دژی بێلارووس پەسەند کردووە، لەمەڕ پشتگیری ئەو وڵاتە بۆ ڕووسیا لەسەر داگیرکردنی ئۆکرانیا.

بەرپرسێکی دیکە گوتی ئەوان دەیانەوێت بە سزا خستنە سەر مینسک ڕێگری لە بازرگانی بێلارووس بکەن.

هەروەها سزاکان لە دژی بانکی ناوەندی بێلارووس ڕادەگەیەنرێت و پێشبینی دەکرێت بانکەکانی بێلارووس لە سیستەمی سویفت SWIFT دەربکرێن.

XS
SM
MD
LG