Accessibility links

ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان دەنگ دەدات بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆیەکی بەپەلە لەسەر شەڕی ئۆکرانیا


ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی دووشەممە دەنگی دا بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆیەکی بەپەلە سەبارەت بە داگیرکاری ڕووسیا لە ئۆکرانیا و زیاتر گۆشەگیرکردنی مۆسکۆ.

هێرشەکەی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا باڵیکێشا بەسەر دەستپێکی دانیشتنی سەرەکی ساڵانەی ئەو ئەنجومەنەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری ژنێڤی سویسرا، وڵاتان هاوڕابوون لەسەرگەڵ داواکارییەکانی کیێڤ بۆ بەرپرسیارکردنی ڕووسیا لەسەر کردارەکانی.

باڵێۆزی ئۆکرانیا لە ژنێڤ یەڤەنییا فلیپێنکۆ هۆشداری دا داگیرکارییەکانی ڕووسیا، کە بووەتەهۆی کوشتنی دەیان خەڵکی سڤیل و ناچارکردنی سەدان هەزار بۆ ئاوارەیی، " هێرشێک نییە تەنها بۆ سەر ئۆکرانیا."

ئەو بە ئەنجومەنەکەی گوت " ئەمە هێشێکە بۆ سەر هەموو وڵاتانی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان، بۆ سەر نەتەوە یەکگرتووەکان و بۆ سەر ئەو پرنسیپانەی کە ئەم ڕێکخراوە بۆ بەرگریکردن پێکهاتووە."

ڕوسیا کە هێزەکانی لە شەقامەکانی شارەکانی ئۆکرانیا شەڕ دەکەن داوای گفتوگۆکەی ڕەتکردەوە و داوای کرد کێشەکە بخرێتە دەنگدانەوە.

بەڵام 29 وڵاتی ئەندام لەو ئەنجومەنە 47 ئەندامییە پشتیوانیان لەداواکەی کیێڤ کرد، تەنها پێنج لە ئەندامەکانی دەنگی نەخێریان دا ئەوەیش بریتی بوون لە خودی ڕووسیا و چین. 13 وڵات کە زۆربەیان وڵاتانی ئافریکا بوون لە دەنگدانەکە ئامادەنەبوون.

باڵیۆزی ئەمەریکا شیبا کرۆکەر ستایشی ئەنجامەکەی کرد و بە بەڵگەیەک بۆ ئەوە داینا کە " ڕووسیا بەتەواوەتی لە ئەنجومەنەکەدا گۆشەگیر کراوە."

لە بەیاننامەیەکدا گوتی " کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی یەکگرتووە لە ئیدانەکردنی کرادارە قێزەونەکەی ڕووسیا."

XS
SM
MD
LG