Accessibility links

سەرۆکایەتی ئۆکرانیا: شاندەکەی ئۆکرانیا گەیشتنە سەر سنوورەکە بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ ڕووسیادا


سەرۆکایەتی ئۆکرانیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند شاندەکەی ئۆکرانیا گەیشتوونەتە سەر سنووری نێوان وڵاتەکە و بێلاڕووس تاوەکو دەستبکەن بە گفتوگۆکان لەگەڵ شاندەکەی ڕووسیادا، مەبەست لە کۆبوونەوەکەش دەستکەوتنی ڕێکەوتنێکی دەستبەجێی ئاگربەست و کشانەوەی هێزەکانی ڕووسیایە لەسەر خاکی ئۆکرانیا.

لە بەیاننامەکەدا دەڵێت شاندەکەی ئۆکرانیا پێکهاتوون لە وەزیری بەرگری ئۆکرانیا ئۆلێکسی ڕێزنیکۆڤ و ڕاوێژکاری سەرۆکی ئۆکرانیا میخایلۆ پۆدۆلیاک و کۆمەڵێک بەرپرسی دیکەی وڵاتەکە.

لەلایەکی دیکەوە نێردراوی ڕووسیا بۆ گفتوگۆکان لەگەڵ ئۆکرانیا، ڤلادیمێر مێدینسکی وتی ڕووسیا دەیەوێت بگاتە ڕێکەوتنێک لەگەڵ ئۆکرانیادا کە لە بەرژەوەندی هەردوولا بێت.

مێدینسکی وتی پێشبینی دەکرێت گفتوگۆکان لە کاتژمێر 12:00PM دا بە کاتی ناوخۆ دەستپێبکات. سزا ئابووریی و سیاسییەکانی سەر ڕووسیا زیاتر بوون لەکاتێکدا هێزەکانی ڕووبەڕووی بەرگرییەکی توند بوونەوە لە کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا و شارەکانی دیکەی ئەو وڵاتە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG