Accessibility links

سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا دەڵێت یەکێتیەکە دەیەوێت ئۆکرانیا ببێتە ئەندام تیایدا


سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا ئۆرسولا ڤۆن دێر لین پشتیوانی بەهێزی خۆی بۆ بە ئەندامبوونی ئۆکرانیا لە یەکێتیەکەدا دەرخست، وتی ئۆکرانیا " یەکێکە لە ئێمە."

ڤۆن دێر دوابەدوای کۆبوونەوەکەی یەکێتی ئەوروپا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ یۆرۆنیوز ئەم لێدوانەیدا، لە کۆبوونەوەکەی یەکێتیەکەشدا بڕیاردرا چەک بۆ ئۆکرانیا بکڕن، کە ئەمەش یەکەمین جارە لەمێژوودا یەکێتیەکە چەک بکڕێت بۆ وڵاتێک کە ئەو وڵاتە لە جەنگدا بێت.

ڤۆن دێر لین بە یۆرۆنیوزی وت " بێگومان بە تێپەڕبوونی کات دێنە پاڵمان، ئەوا یەکێکن لە ئێمە و ئێمەش دەمانەوێت ببنە ئەندام لە یەکێتیەکەدا."

لە ساڵی 1991 دا دوابەدوای ڕووخانی یەکێتی سۆڤیەت، ئۆکرانیا سەربەخۆیی خۆی ڕاگەیاند، ماوەیەکی زۆریشە هەوڵ دەدات ببێتە ئەندام لە هاوپەیمانێتی ناتۆ و یەکێتی ئەوروپادا، ئەمەش لەلایەن ڕووسیاوە بە توندی دژایەتی دەکرێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG