Accessibility links

ئەڵمانیا داوا لە هاووڵاتیانی دەکات دەستبەجێ ئۆکرانیا بەجێبهێڵن


وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا ڕۆژی شەممە داوای لە هاووڵاتیانی ئەڵمانیا لە ئۆکرانیا کرد دەستبەجێ لە ئۆکرانیا دەربچن، لە کاتێکدا گرژیی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا زیاتر پەرەیسەندووە.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە " داوا لە هاووڵاتیانی ئەڵمانیا دەکەین ئێستا ئەو وڵاتە جێبهێڵن"، هەروەها دەشڵێت " ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەیەکی سەربازی لە هەرکاتێکدا هەیە."

وڵاتانی تریش لە ناویاندا بەریتانیا و ئەمەریکاش داوایان کردووە دەستبەجێ هاووڵاتیانیان لە ئۆکرانیا دەربچن.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG