Accessibility links

وەزیری بەرگری ئەمەریکا دەڵێت ڕووسیا لە ئامادەباشیدایە بۆ هێرشێک


لۆید ئۆستنی وەزیری بەرگری ئەمەریکا ڕۆژی شەممە لەمیانەی سەردانێکیدا بۆ لیتوانیا گوتی سوپای ڕووسیا لەسنووری ئۆکرانیا لە ئامادەباشیدان بۆ هێرشکردن.

ئۆستن گوتیشی " سەربازەکان بە ئاقارێکدا دەڕۆن کە بتوانن هێرشێک ئەنجام بدەن."

بەڵام ئەو گوتی شەڕەکە "حەتمی نییە"، و ڤلادیمیر پوتینی سەرۆکی ڕووسیا "دەتوانێت ڕێگایەکی جیاواز هەڵبژێرێت". گوتیشی " ئەمەریکا و هاوپەیمان و هاوبەشەکانی پێکەوە، دەرفەتیان پێیدا تا چارەسەرێکی دیپلۆماسی هەڵبژێرێت. هیوادارین ئەو کارەبکات. هیوادارین ئەو هەنگاوەکانی لە لێواری جەنگەوە بکشێنێتەوە."

ئۆستن گوتیشی ئەو هاوڕایە لەگەڵ سەرۆک بایدندا کە پوتن "بڕیاری داوە" داگیرکاری ئەنجام بدات.

وەزیری بەرگری ئەمەریکا گوتیشی " هێزێکی بەرچاوی شەڕکەر لەوێن، لە ئێستادا ئەو هێزانە دەستیان کردووە بە جوڵە تا لە سنوور نزیکتر ببنەوە، ئەمەش پێشڕەوییەکانیان خێراتر دەکات."

ئۆستن کە وەک فەرماندەی ئەمەریکا لە عێراقیش خزمەتی کردووە وڵاتانی ئیستۆنیا، لاتیڤیا و لیتوانیای باڵتیکی دڵنیاکردەوە لەوەی ئەمەریکا " لەگەڵ هاوپەیماناماندا دەبێت" و پەیوەستە بە بەرگری هاوبەشی ناتۆوە.


XS
SM
MD
LG