Accessibility links

بارزانی و سەدر تاوتوێی دامەزراندنی حکومەتی داهاتووی عێڕاق دەکەن


سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان مەسعود بارزانی و ڕێبەری باڵای شیعەکانی عێراق موقتەدا ئەلسەدر ڕۆژی پێنچەممە لەسەر هەوڵەکانیان بۆ دامەزراندنی حکومەتی نوێی عێراق گفتوگۆیان کرد.

لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا کە لە ڕێگەی ئۆفیسەکانی هەردوو سەرکردەوە بڵاوکراوەتەوە ڕاگەیەندراوە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا " باس لە گرتنەبەری هەنگاوی پێویست و هەماهەنگی لە هەڵوێستەكانی هاوپەیمانێتی ستراتیژیی سێقۆڵی لە قۆناغی ئێستادا كرا، ئەویش لەپێناو گەیشتن بە پێكهێنانی حكوومەتی زۆرینەی نیشتیمانی."

پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕەوتی سەدر و هاوپەیمانی سیادە ( تەقەدوم و عەزم) بە سەرۆکایەتی سەرۆکی پەرلەمان محەمەد ئەلحەلبوسی هەوڵ دەدەن پێکەوە حکومەتی نوێی عێراق دامەزرێنن.

لەوەتای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە لە مانگی 10 ی ساڵی 2021 ئەنجام درا، عێراق لە قەیرانێکی سیاسیدایە. بەهۆی ئەو قیرانەوە نە سەرۆک کۆماری وڵات هەڵبژێردراو و نە حکومەتی نوێش دامەزراوە.

لەو هەڵبژاردنەدا ڕەوتی سەدر 73 کورسی پەرلەمانی بەدەستهێنا کە زۆرتین دەنگ بوو. هاوپەیمانی تەقەدوم 37 کورسی و پارتی دیموکراتی کوردستان 31 کوردی بەدەستهێنا.

سەدر و بارزانی لە پەیوەندییەکەی ڕۆژی پێنجشەممەیاندا جەختیان کردەوە لەسەر پێویستی کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی لە ڕۆژانی داهاتوودا.

XS
SM
MD
LG