Accessibility links

چاوەڕوان دەکرێت 7 ملیار دۆلار لە پارەی سڕکراوی ئەفغانستان بۆ هاوکاری مرۆیی وڵاتەکە و قەرەبووکردنەوەی قوربانیانی 11ی سپتەمبەر تەرخان بکرێت


کاربەدەستێکی ئەمەریکا دەڵێت چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ هەینی سەرۆک جۆو بایدن فەرمانێکی سەرۆکایەتی دەربکات بۆ گواستنەوەی نزیکەی 7 ملیار دۆلار لە سەرمایەی بانکی ناوەندی ئەفغانستان کە لە سیتمی بانکی ئەمەریکادا سڕکراوە، تا بۆ هاوکارییە مرۆییەکان و قەرەبووکردنەوەی قوربانیانی هێرشەکانی 11 ی سپتەمبەری ساڵی 2001 بەکاربهێنرێت.

ئەم فەرمانە پێویستی بە دامەزراوە داراییەکانی ئەمەریکا هەیە بۆ خێراکردنی پرۆسەی دەستڕاگەیشتن بە 3.5 ملیار دۆلار لە سەرمایەی سڕکراوی ئەفغانستان تا بۆ هاوکاری و پێداویستییە بنچینەییەکانی ئەفغانییەکان بەکاربهێنرێت. ئەو بەرپەرسەی کە بەمەرجێک ناوی ئاشکرا نەکریت قسەی کردووە دەشڵێت 3.5 ملیار دۆلارەکەی تریش لە ئەمەریکا دەمێنێتەوە و بۆ دۆسێ یاساییەکانی قوربانیانی هێرشە تیرۆرستییەکەی ساڵی 2001 بەکاردێت.

پاش ئەوەی تاڵیبان لە مانگی هەشتی ساڵی ڕابردوودا تەواوی ئەفغانستانی کۆنترۆڵکرد، هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان بۆ ئەو وڵاتە ڕاگیران و ملیاران دۆلاریشی لە سیستمی بانکە جیهانییەکان، زۆربەی لە ئەمەریکا، سڕکرا.

ژێرخانی ئابوری ئەفغانستان زیانێکی زۆری بەرکەوتووە. نزیکەی %80 ی بودجەی حکومەتی پێشووی ئەفغانسان لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دابین دەکرا.

بەهۆی نەمانی ئەو بودجەیە هەژاری لە وڵاتەکەدا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیکرد و گروپەکانی هاوکاری مرۆیی هۆشداریی کارەساتێکی مرۆییان دا.

بەرپرسەکە ئاماژەی بەوەشدا ئەو دادگایانەی ئەمەریکا کە قوربانیانی 11 ی 9 سکاڵایان لەسەر تاڵێبان تیایدا تۆمارکردووە دەبێت بۆ قەرەبووکردنەوەی قوربانییەکان ڕێوشوێنیش بگرنەبەر.

وەزارەتی دادی ئەمەریکا چەند مانگێک لەمەوبەر ئاماژەی بەوەدا بەڕێوەبەرایەتی بایدن ئامادەیە بۆ دەستێوەردان لە سکاڵا حکومییەکانی کە لەلایەن قوربانیان و کەسوکاری قوبانیانی 11ی 9 وە تۆمار کراوە.

سەرچاوە: ئەسۆشیەیتد پرێس

XS
SM
MD
LG