Accessibility links

ئەردۆغان و ئامینەی هاوسەری توشی کۆرۆنا بوون


Turkey Hagia Sophia
Turkey Hagia Sophia

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە لە ئەنجامی تاقیکردنەوەی کۆڤید-19دا دەرکەوتووە کە توشی کۆرۆنا بووە، بەڵام هیچ نیشانەیەکی قورسی ڤایرۆسەکەی نییە.

ئەردۆغانی تەمەن 67 ساڵان لە تویتێکدا ڕایگەیاند " پاش هەستکردن بە هەندێک نیشانەی سووک، لە تاقیکردنەوەکانی کۆڤید-19 دەرکەوت کە خۆم و هاوسەرەکەم ڤایرۆسەکەمان گرتووە. سوپاسگوزارین کە هەردووکمان بە سووکی گرتوومانە، و زانیمان کە جۆری ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسەکەیە".

ئەو ڕایشیگەیاند " ئێمە بەردەوام دەبین لە کارکردن. بەردەوام لە ماڵەوە کارەکانمان دەکەین. چاوەڕێی نزاکانتان دەکەین."

ئامینە ئەردۆغانی هاوسەریشی لە تویتێکی تردا نوسیویەتی " هیوادارم بە زووترین کات ئەم نەخۆشییە لەگەڵ بەڕێز تەییپ تێپەڕێنین ئێمە چاوەرێی نزاکانتان دەکەین."

سەرۆکی تورکیا دەرزی سێهەمی ڤاکسینەکەی لە مانگی شەشی ساڵی ڕابردوو وەرگرتووە.

هەتا ئێستا تورکیا 12 ملیۆن حاڵەتی کۆڤید-19ی تۆمار کردووە و نزیکەی 90 هەزار کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لە دەستداوە.

XS
SM
MD
LG