کۆمەڵەیەک کە گرنگی بە ئاژەڵان دەدات ڕایگەیاند مریشکێکیان هەڵگرتووەتەوە کە بە دەوری ناوچەی پارێزراوی پنتاگۆندا دەسوڕایەوە، یەکێك لە باڵەخانە هەرە پارێزراوکان لە جیهاندا، کە ڕێووشوێنی ئاسایشی تایبەت بۆ پاراستنی دەگێرێتە بەر.
دەزگای ئاڕڵنگتون بۆ چاودێری ئاژەڵان”Animal Welfare league of Arlington” لەسەر هەژمارەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا باسی لەوە کردووە کە کارمەندەکانیان داوا کرابوون بۆ پنتاگۆن، واتە باڵەخانەی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا، تا ئاگایان لە مریشکەکە بێت و بێگەڕێننەوە بۆ گێڵگەی پەلەوەر.
گوتیشیان کارمەندەکانمان ناوی هێنی پێنییان (Henny Penny) بۆ مریشکەکەی پنتاگۆن هەڵبژاردووە.
هەروەها ڕۆژنامەی “Military Times “ کە تایبەتە بە کاروباری لەشکری هەواڵی ئەم مریشکەیان بڵاوکردەوە و بە گاڵتەجارییەوە پرسیاریان کردبوو: " ئایا مریشکەکە بە سانایی وونبووە لە کاتی پەڕینەوەی شەقامدا ؟ یاخود سیخوڕە و هەوڵی دزینی نهێنییەکانی وڵاتی دابوو؟ کە تا ئەم ساتەش دەنووکی نەکردۆتەوە تا وەڵامی ئەم پرسیارانە بداتەوە.
بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت داوایان کردووە مریشکەکە بە ناوی (ئیثل ڕۆزنبرگ) ناو بنرێت، کە ئەمەریکییەکی ناوداربوو، لە پەنجاکانی سەدەی بیستەمدا بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ یەکێتی سۆڤیەت دەستگیرکرا و پاشان لە سێدارە درا.