Accessibility links

چاوەڕوان دەکرێت ستیڤن برایەر دادوەرێکی لیبراڵی دادگای باڵای ئەمەریکا خۆی خانەنشین بکات


ڕاپۆرتە هەواڵییەکانی میدیای ئەمەریکا ڕادەگەیەنن دادوەری دادگای باڵای ئەمەریکا ستیڤن برایەر، کە 27 ساڵە دەنگێکی لیبراڵەکان بووە لە باڵاترین دادگای ئەمەریکادا، بڕیاری داوە خانەنشین ببێت. بەمەش یەکەم دەرفەت بۆ سەرۆک جۆو بایدن دەڕەخسێنێت تا شوێنەکەی پڕ بکاتەوە پاش ئەوەی سەرۆکی پێشوو دانۆڵد ترامپ توانی سێ دادوەری پارێزکارەکان دەستنیشان بکات و ئەمەش بە خێرایی هاوسەنگی ئایدۆلۆژیای لە دادگاکەدا گۆڕی.

برایەری تەمەن 83 ساڵان بە نیازە هەتا کۆتایی ئەم خولەی دادگا کە لە مانگی شەش کۆتاییپێدێت یان هەتا ئەو کاتەی کە جێگرەوەیەکی لەلایەن بایدنەوە دەستنیشان بکرێت لەسەر کارەکەی بمێنێتەوە. هەر کەسێک کە لەلایەن سەرۆکەوە بۆ پۆستی دادگای باڵا دەستنیشان بکرێت دەبێت لەلایەن سیناتەوە پەسەند بکرێت، کە هەندێک جار ئەمە پرۆسەیەش زۆر دەخایەنێت بەتایبەتی لە کاتێکی وەکو ئێستادا کە جیاوازی نێوان کۆماری و دیموکراتەکان لە سیناتدا تەنها یەک دەنگە ئەوەیش دەنگی جێگری سەرۆکە.

بایدن هیچ لیستێکی بڵاو نەکردووەتەوە کە بڵێت ڕەنگە ئەمانە بۆ دادگای باڵا دەستنیشان بکرێن، وەک چۆن ترەمپ کاتێک کە لە ساڵی 2016دا بۆ پۆستی سەرۆکایەتی خۆی کاندید کرد و جارێکی تریش بۆ دووبارە هەڵبژاردنەوەی لە 2020، لیستی دادوەرەکانی بڵاوکردەوە.

بەڵام لەدەمی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنیدا بایدن پاش دەستنیشانکردنی کامڵا هێرس وەکو جێگری گوتی یەکەم ژنی ڕەشپێستیش بۆ دادگای باڵا دەستنیشان دەکات.

XS
SM
MD
LG