Accessibility links

سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک داوای هەڵوێستێکی نیشتمانی دەکات بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک


سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک داوای لەحکومەتی فیدراڵی کرد یارمەتی "ڕاگرتنی لێشاوی چەک" بدات لەو شارەدا پاش ئەوەی ڕۆژی هەینی بەهۆی تەقەکردنێکەوە ئەفسەرێکی پۆلیس کوژرا و یەکێکی دیکەش برینداربوو.

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا شەپۆلێکی دەسترێژی گولە گەورەترین شاری ئەمەریکای هەژاندووە لە کاتێکدا سەرۆکی شارەوانی ئێرک ئادەمەس، کە ئەفسەرێکی پێشووی پۆلیس بوو و لەسەر بنەمای گفتەکانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تاوان هەڵبژێردرا، بەڵێنی داوە کۆنتڕۆڵکدنی چەک توند بکات.

ئێرک ئادەمس سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک لە میانەی کۆنفرانسیکی ڕۆژنامەوانای
ئێرک ئادەمس سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک لە میانەی کۆنفرانسیکی ڕۆژنامەوانای

لە کاتی لێدوانێکیدا پاش سێهەمین ڕووداوی تەقەکردن لەم هەفتەیەدا لە شاری نیویۆرک کە پۆلیسێکی تێدا کوژرا، ئادەمس گوتی " ئێمە لە ئاستی فیدراڵیدا شکست دەبینین بۆ ڕێگەگرتن لە لێشاوی چەک بۆ ناو ئەمشارە." گوتیشی " پێویستە واشنتن بەشداریمان لەگەڵدا بکات و لە ئێستادا کاربکات بۆ ڕێگەگرتن لە لێشاوی چەک بۆ ناو شاری نیویۆک و شارەکانی تری وەکو نیویۆرک."

تەقەکردنەکەی ڕۆژی هەینی لە کاتێکدا ڕوویدا کە سێ پۆلیس چوون بە دەم تەلەفۆنی دایکێکەوە کە کوڕەکەی ڕووبەڕووی بوبووەوە.

کیچانت سێوێڵ، بەڕێوبەری پۆلیسی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی کاتێک پۆلیسەکان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە پیاوێکی تەمەن 47 ساڵان "بەبێ هۆشداریدان" تەقەی لێکردن.

سێوێڵ گوتی لەو هێرشەدا دوو پۆلیس گولەیان بەرکەوت " بە ساتێک گەنجێکی تەمەن 22 سالان ژیانی لە دەستدا و یەکێکی تریش بۆ هەمیشە ژیانی گۆڕا."

ئادەمسی دیموکرات کە لە یەکی مانگی یەک دەستبەکار بوو پرسیاری ئەوەی کرد چۆن گومانبارەکە چەکی دەستکەوتووە و گوتی " ئێمە لێرە چەک دروست ناکەین. ئێمە چۆن هەزاران دەمانچە لە شەقام لادەبەین و سەرەڕای ئەوەش ڕێگە دەدۆزنەوەو دێنەوە نێو شاری نیویۆرک و دەکەونە دەستی ئەو کەسانەی کە بکوژن؟"

ئەو بە پەیامنێرانی گوت " ئێمە ئەو دەمانچانە دەدۆزینەوە، ئەوانەش دەدۆزینەوە کە کە ئەوچەکانە هەڵدەگرن و بەکاریدەهێنن."

شاری نیویۆرک هێشتا لە ڕووداوێکی تری هەفتەی ڕابردووەو نەهاتووەتەوە سەرخۆ کاتێک مشێڵ گۆ، ژنێکی تەمەن 40 ساڵانی ئەمەریکایی بە ڕەچەڵەک ئاسیایی گیانی لەدەستدا لە کاتێکدا کەسێکی بێماڵی کە کێشەی دەروونی هەبوو پاڵی پێوەنا بۆ بەردەم شەمەندەفەری ژێر زەوەی لە تایمس سکوێر. ڕۆژێک پێش ئەوەش ژنێکی تەمەن 19 ساڵانی خەڵکی پۆرتۆ ریکۆ لەسەر کارەکەی لەلایەن کەسێکی کە بۆ دزی چووبووە سەر ئەو چێشخانەی کاری لێدەکرد تەقەی لێکرد. بکوژەکە 100 دۆلاری دزی بوو و لە کاتی ڕاکردنیدا تەقەی لێکرد.

پۆلیس دەڵێت لە ساڵی ڕابردوو 488 کوشتن لەو شارەی کە دانیشتوانەکەی نزیکەی 9 ملیۆن کەس دەبن، ڕوویداوە. ئەمەش بە ڕێژەی لەسەدا 4.3 زیاترە لە ساڵی 2020. تاوانەکانی کوشتن لەو شارە بەناوبانگەی ئەمەریکادا لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوو بە بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.

سەرچاوە: فرانس پرێس









XS
SM
MD
LG