دوای ئەوەی جۆو بایدنی سەرۆکی ئەمەریکا سەردانی ناوچەی هاربەرلەیکی کرد لە لویزڤێڵ لە ویلایەتی کۆلۆرادۆ، دڵنەوایی ئەو کەسانەی دایەوە و هاوخەمی خۆی دەربڕی بۆ ئەوانەی زیانیان بەرکەوتووە بەهۆی ئەو ئاگرکەوتنەوەی لە وەرزی زستاندا ئەو ناوچەیەی گرتەوە، لە ئێستاشدا کاردەکەن بۆ بنیاتنانەوەی خانووبەرە و کۆمپانیاکانیان.
ئاگرەکە دوو گەڕەکی قەرەباڵغی وێرانکردوە لە نێوان دێنڤەر و بۆلدەر.
سەرۆک بایدن لە لێدوانەکەیدا لە لویزڤێڵ ستایشی بێ وێنەی ئەو کەسانەی کرد کە بەهۆی ئاگرەکە زیانیان لێکەوتوە، بەڵێنیدا هاوکاریان بکات لە بنیاتنانەوەی خانوبەرەکانیان و لە ڕێگەی حکومەتی فیدراڵیەوە پشتیوانی تەواوەتی دەکرێن.
سەرۆک بایدن وتی "ئێوە تەنها یارمەتی یەکتری نادەن، بەڵکو ئێمەش لێرەین و لە گەڵتانین و لێتان دورناکەوینەوە، بە نیازم هەموو کارێک بکەم کە پێوسیت بێت و کات تەرخانکەم بۆ پشتیوانیتان."
ئاگرەکە لە کۆتایی مانگی 12دا کەوتەوە دوای چەند مانگێک لە وشکایی و هاتنی زستان و نەبوونی باران و بەفر. نزیکەی 1100 خانوبەرەی هاوڵاتیان وێرانبوون، زیانەکانیئاگرەکە بە بڕی 513 ملێۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت.
ڕۆژی هەینی قوربانیەک دۆزرایەوە و کەسێکیش تائیستا بێسەروشوێنە، هەروەها نزیکەی 35 هەزار کەسیش ناچاربوون ماڵ و حاڵیان جێبێڵن.
هەروەها بایدن باسی لە کاریگەری گۆڕانکاری کەش و هەوا کرد لە ڕۆژئاوی وڵاتدا.
لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە بەردەوامە، لێکۆڵەرەوان لێکۆڵینەوەکانیان لە ناوچەی بۆلدەر چڕ کردۆتەوە.
بەڵام هێشتا چەند هەفتەیەکی تر دەخایەنێت تا کاربەدەستان بتوانن هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە و چۆنیەتی دەستی پێکردنی ئاگرەکە دیاری بکەن.