Accessibility links

سەرۆک بایدن لە ساڵیادی هێرش کردنە سەر کۆنگرێس وتارێک پێشکەش بە گەلی ئەمەریکا دەکات


سەرۆک جۆو بایدن گەلی ئەمەریکا ئاگادار دەکاتەوە لەوەی دانۆڵد ترامپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا "خودی خۆی بەرپرسیارێتی" لە ئەستۆیە لەسەر ئەو هێرشە خوێناویەی ڕۆژی 6ی مانگی 1ی ساڵی 2021 کرایە سەر کۆنگرێسی ئەمەریکا.

ئەم لێدوانانەی سەرۆک بایدن وەک کۆشکی سپی دەڵێت، هاوکاتی وتارەکەی سەرۆکی ئەمەریکا دەبێت لە یەکەمین ساڵیادی ئەو هێرشانەدا.

سەرۆک بایدن و کامڵا هێرس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا، ئەمڕۆ پێنجشەممە وتاریان دەبێت لە کۆنگرێسی ئەمەریکا.

وتارەکانی هەردوو گەورە کاربەدەست کە دیموکراتن، ڕێک یەک ساڵ پاش هێرشی دەستە و تاقمەکانی لایەنگری ترامپ بوون بۆسەر باڵەخانەی کۆنگرێس وەک هەوڵێکی شکستخواردوو بۆ ڕاگرتنی پشتڕاست کردنەوەی دەنگەکانی ئێلێکترەڵ کۆلیجی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکەی ساڵی 2020 سەرۆکایەتی ئەمەریکا. پاش ئەو پشتڕاست کردنەوەیە، سەرۆک بایدن بە فەرمی بووە سەرۆکی ئەمەریکا.

لەوەتای مانگی یەکی ڕابردووەوە کە سەرۆک بایدن چووە کۆشکی سپی و هەروەها گەورە یاریدەدەرەکانیشی دوو دڵ بوون لەوەی ڕاستەخۆ باس لە دانۆڵد ترامپ بکەن، لەگەڵ ئەوەشدا کە سەرۆکی پێشوو هەواڵی پێچەوانە و نادروستی لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بڵاودەکردەوە.

دیموکراتەکان و پسپۆڕانی مێژوو و چالاکوانانی داکۆکی لە مافەکان دەکەن هەروادێ و نیگەرانییەکانیان لە زیادبووندایە سەبارەت بە ئایندەی 250 ساڵەی تەمەنی دیموکراتی لە ئەمەریکادا.

وتارەکانی ڕۆژی پێنجشەممە، دوابەدوای چەند مانگێکە لە هەوڵ و هاندانەکانی سەرۆکی ئەمەریکا تا یەکگرتوو بن لە بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا و هەروەهاش لە ئاوەدانکردنەوەکانی پاش کارەساتەکانی کەشوهەوا.

XS
SM
MD
LG