Accessibility links

بەرپرسانی ئەمەریکا: ئەو کەسانەی لە فیستیڤاڵە هونەرییەکەی هیوستن گیانیان لەدەستدا بەهۆی قەرەباڵغی بووە


بەرپرسانی ئەمەریکا ڕایانگەیاند هۆکاری گیانلەدەستدانی ئەو 10کەسەی لە فیستیڤاڵی مۆسیقای ئاسترۆرڵد گیانیان لە دەستدا، تەنها قەرەباڵغی بووە.

بە گوتەی پسپۆڕێکی بواری پزیشکی ڕووداوەکە لەوانەیە بەو شێوەیە بووبێت کە فشار و پاڵەپەستۆی جەماوەری هێندە زۆر بووە وایکردووە بە خێرایی هەوا لە سییەکانی ئەو قوربانییەدا کەم بکات و بۆ ماوەی خولەکێک یان زۆرتر بێهۆش بوون و بەو شێوەیەشەوە ئۆکسجین نەگەیشتوەتە دڵ و میشکیان و گیانیان لە دەستداوە.

دکتۆر جۆرج دەبلیو ویلیامز، پسپۆری بێهۆشی لە سەنتەری زانستی تەندروستی زانکۆی تەکساس لە هیوستن گوتی ڕەنگە قوربانیان هەستیان بە سەدان و ڕەنگە هەزاران پاوەند زەخت و فشار کردبێت لە سەر سنگیان، گوتیشی فشارەکان وەک ئەوە وابووە ئۆتۆمبیلێک بتکا بە ژێرەوە.

پشکنەرانی پزیشکی لە پەیمانگای هەریس کاونتی لە هیوستن ناچاربوون چەند هەفتەیەک دوای کۆنسێرتەکەی 5 مانگی 11 کە بۆ ئەستێرەی ڕاپ، تراڤیس سکات بەڕێوەچوو بوو،بۆ ماوەیەک چاوەڕێی ئەنجامە پزشکییەکان بکەن بۆ ئەوەی بڕیاری کۆتایی لەسەر هۆکار و شێوازی گیانلەدەستدانەکان بدەن، لە کۆتایشدا هۆکارەکانی گیانلەدەستدان وەک ڕووداوێک ڕاگەیەندرا.

ئەو 10 کەسەی گیانیان لەدەستدا، بەشێک بوون لەو 50 هەزار کەسەی کە لە فیستیڤاڵە هونەرییەکەی هیوستندا کە لە سەرەتاکانی مانگی یازدە بەرێوەچوو، بەشداریان کردبوو.

XS
SM
MD
LG