Accessibility links

سەرۆک بایدن: نیگەرانی لایەنی دەروونی ئەو کەسانەم بەهۆی زریانەوە زیانیان بەرکەوتووە


USA-WEATHER/TORNADO-BIDEN
USA-WEATHER/TORNADO-BIDEN

سەرۆک جۆو بایدن ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند گەورەترین نیگەرانی لە پاش زریانە کوشندەکەی هەفتەی ڕابردووی کە چەند ویلایەتێکی ئەمەریکای گرتەوە نیگەرانی لایەنی دەروونی ئەو کەسانەیە کە زیانیان پێگەیشتووە.

لە میانەی لێدوانێکیدا بۆ پەیامنێران لە کۆشکی سپی سەرۆک بایدن گوتی "من زۆر نیگەرانیم لەمەڕ لایەنی دەروونی ئەو خەڵکە"ئەو گوتیشی بەرێوەبەرایەتییەکەی کاردەکات بۆ هاوکاریکردنی خەڵکەکە تا دڵنیابن لەوەی کە منداڵەکانیان پارێزراو دەبن.

بایدن لە پەیامەکەیدا بۆ فەرمانڕەوای ویلایەتەکان و هاووڵاتیان گوتی چەندێک کاتی پێبچێت ئێمە هەر بەردەوام دەبین لە یارمەتیدانیان. سەرۆک گویشی ناتوانێت بە دڵنیاییەکی تەواوەوە بڵێت ئەو زریانە درەنجامی گۆڕانی کەشوهەوایە، هەرچەندە گوتیشی لەگەڵ ئاژانسەکانی پاراستنی ژینگە و ئاژانسەکانی تردا کاردەکات بۆ ئەوەی بزانن ئایا بەهۆی ئەوە بووە یان نا.

سەرۆک بایدن ئاماژەشی بەوە کرد نایەوێت شتێک بڵێت کە بە تەواوەتی لێی دڵنیا نەبێت، گوتیشی ئەوەی کە دڵنیایە لێی ئەوەیە، ئەمە یەكێکە لە خراپترین زریانەکان کە لەم وڵاتەدا ڕوویدا بێت، دووهەمیش ئەوەیە کە بە شێوەیەکی نائاسایی بووە و زۆر شوێنی گرتووەتەوە.

XS
SM
MD
LG