Accessibility links

زریانێکی بەهێز ویلایەتی کەنتاکی لە ئەمەریکا دەگرێتەوە


فەرمانڕەوای ویلایەتی کەنتاکی ئاندی بیشەیر، ڕایگەیاند زۆرێک لە ناوچەکانی کەنتاکی وێرانبوون بەهۆی ئەو گەردەلولە بەهێزەوە کە بە خێرای نزیکەی 321 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا سەرانسەری ویلایەتەکەی گرتۆتەوە.

بیشەیر گوتیشی ترس لە گیانلەدەستدانی زیاتر لە 50 کەس هەیە و دەشێت لە هەندێک شوێنەکان ئەو ژمارەیە بەرزبێتەوە بۆ 70 تا 100 کەس، ئاماژەشی بەوە کرد" ئەو زریانە بە بەهێزترین زریان دادانرێت لە مێژووی ویلایەتی کەنتاکی".

فەرمانڕەوای ویلایەتەکە وتیشی ڕووخانی بنمیچی کارگەی مۆمەکە لە مایفێڵد زیانی گەورەی لێکەوتووەتەوە، هەروەهابەر لەکاتی نیوەشەو باری نائاسایی لە ویلایەتەکە ڕاگەیەندراوە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە زریان و با و باهۆز زۆربەی ویلایەتەکانی ئەمەریکایگرتۆتەوە و زۆر شوێنی وێرانکردووە.

کاربەدەستان رایانگەیاند کە پێشتر رۆژی هەینی گەردەلولێک لە کۆگایەکی گەورەی کۆمپانیای ئەمازۆنی داوە لە ویلایەتی ئیلینۆی لە ئەمەریکا،بەپێی راپۆرتی میدیاکانی ناوخۆ نزیکەی 100 کرێکار لەناو کۆگاکەدا گیریان خواردووە.

سەر لەبەیانی ڕۆژی شەممە بەرپرسان لە هەوڵی ڕزگارکردنی کارمەندەکانی کۆگاکەدا بوون، لە کاتێکدا سێ لەسەر چواری کۆگاکە وێران بووە.

XS
SM
MD
LG