دادگای پیاچوونەوەی بەریتانیا ڕۆژی هەینی دەنگی دا بە ڕادەستکردنی جولیان ئاسانج، دامەزرێنەری ماڵپەڕی ویکیلیکس بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا. بەپێی حوکمەکە دەکرێ ناوبراو بەتۆمەتی سیخوڕی و بڵاوکردنەوەی بەڵگەی نهێنییەکان ڕادەستی ئەمەریکا بکرێتەوە.
پێشتر دادوەرێکی بەریتانی لە یەکی مانگدا، ڕادەستکردنی جولیان ئەسانج، دامەزرێنەری ویکیلیکسی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکای رەتکردەوە بۆ دادگاییکردنی لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵی و دادوەرەکە گوتبووی ئەگەر ئەسانج ڕەوانەی ئەمەریکا بکرێتەوە، لەوانەیە خۆی بکوژێت.
دواتر ئەمەریکا داوای پێداچوونەوەی کرد بۆ دۆسیەی ڕادەستکردنی دامەزرێنەری ویکیلیکس لەلایەن بەریتانیاوە و ئەمڕۆ دادگای پێداچوونەوەی ئەو وڵاتەبڕیاری ڕادەستکردنەوەی ناوبراوی دەرکرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتەرز،حکومەتی ئەمەریکا بەڵێنی داوە ئەگەر جولیان ئەسانج لە دادگا تاوانبار بکرێت، ئەوا بۆ سزاکەی بینێرێتە ئوسترالیا بۆ ئەوەی لە زیندانی ئەو وڵاتەدا ماوەکەی بەسەر بەرێت.
جێی ئاماژه پـێـکردنه جولیان ئاسانج دامهزرێنهری ماڵپهڕی ویکیلیکسه، ئهو ماڵپهڕهی نزیکهی 250 ههزار بروسهکهی نهێنی دیپـلۆماسی ئهمهریکای لهسهر ئنتهرنێت بڵاوکردۆتهوه.