Accessibility links

ڕۆژی ڕێزگرتن لە جەنگاوەرە دێرینەکانی ئەمەریکا


ئەمڕۆ لە ئەمەریکا ڕۆژی جەنگاوەرە دێرینەکانە لەم ڕۆژەدا ڕێز لەو سەربازانە دەگیرێت کە لە ڕیزەکانی لەشکری ئەمەریکادا خزمەتیان کردووە.

لە ساڵی 1919ەوە ئەم ڕۆژە بووەتە ڕۆژی پشووی فیدڕاڵی کە تیایدا کۆمەڵێک چالاکی ئەنجام دەدرێن و مێژووکەشەی دەگەڕێتەوە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی جیهانی یەکەم کە لە کاتژمێر 11ی بەیانی ڕۆژی11ی مانگی 11 ی ساڵی 1918 شەڕ ڕاگیرا پاش ئەوەی ئەڵمانیا خۆی دا بەدەستەوە.

سەرۆک جۆو بایدن لە لێدوانێکیدا سەبارەت بە سەربازە دێرینەکانی ئەمەریکا گوتی ئەمەریکا ئەرکێکی پیرۆزی هەیە بۆ ئامادەکردنی سەربازە باشەکان کاتێک ڕەوانەی شەڕ دەکرێن و دەبێت پاش گەڕانەوەیان ئەمەریکا ڕێز لەوان و بنەماڵەکانیان بگرێت.

سەرۆک بایدن گوتی " بۆ 19 ملیۆن سەربازی دێرین، ئەمە مانای پشتڕاستکردنەوەی ئەوەیە کە هەموو پشیوانییەکی پێویست دەکرین بۆ ئایندەیەکی بە ئاسایش و شکۆمەندانە. ئەم پشتیوانییە لە دەمی پەتای کۆڤید-19 هێشتا گرنگترە."

لە درێژەی گوتارەکەیدا سەرۆک بایدن گوتیشی داوا لە هەموو ئەمەریکاییەک دەکەم لەم ڕۆژەدا دان بە بوێری و ئازایەتی و قوربانیدانی سەربازە دێرینەکاندا بنێن بە لە مەڕاسیمە تایبەتەکاندا نوێژ و نزایان بۆ بکەن.

XS
SM
MD
LG