Accessibility links

پەیامی مەزڵوم عەبدی بۆ مستەفا کازمی


ئۆفیسی ڕاگەیاندنی هەسەدە (هێزەکانی سوریای دیموکرات) ڕایگەیاند ڕۆژی سێشەممە مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی هەسەدە نامەیەکی بۆ سەرۆک وەزیری عێراق مستەفا کازمی ناردووە.

نامەکەی عەبدی پاش هێرشەکەی سەرەتای ئەم هەفتەیە بوو بۆ سەر ماڵی کازمی کە تیایدا نوسیویەتی هێرشکردنە سەر ماڵی کازمی هێشە بۆ سەر بەها دیموکراسییەکان.

بەرپرسی ڕاگەیاندنی هەسەدە فەرهاد شامی لە لێدوانێکیدا بۆ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا باسی لە ناوەڕۆکی پەیامەکە کرد و گوتی " فەرماندەکەمان پشتیوانی ئێمەی بۆ گەلی عێراق دووپاتکردەوە بە تایبەتی لە شەڕی دژ بەداعشدا. ئێمە هیوادارین ئەو کەسانەی کە دەستیان هەبووە لە هێرش کردنە سەر کازمی لە کاتێکی نزیکدا لەلایەن هێزە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی عێراقەوە بدۆزرێنەوە و سزا بدرێن."

لە درێژەی لێدوانەکەیدا بەرپرسی ڕاگەیاندنی هەسەدە تیشکی خستە سەر پەیوەندیە چالاکەکانی نێوان سوپای عێراق و هێزەکانی هەسەدە لە شەڕی دژی داعش. بەڕێز شامی گوتی لە ئەنجامی هاوکاری درێژدەمی نێوان هێزەکانیان و سوپای عێراق بەتایبەتی پەیوەندیی دۆستانەی نێوان فەرماندەیی هەسەدە و سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمە پەیامی پشتگیرییە. شامی گوتیشی لە ئەنجامی ئەو هاوکاریانەی نێوانمان سنووری نێوان عێراق و سوریا پارێزراوە.

بە پێی هەسەدە لەچوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی شەڕی دژی داعش، پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی عێراق و هەسەدە بەهێزە بوون بەڕێز شامی دەڵێت " لە ئەنجامدا ئێمە زۆر دەسکەوتمان پێکەوە بەدەستهێناوە".

پەیامەکەی فەرماندەی هێزەکانی هەسەدە لە کاتێکدایە کە ئاڵۆزییەکان لە عێراق زیاد دەبن و هەسەدە بەو پەیامەی دەخوازێت بڵێت لە بەرەی دیموکراسی عێراقدایە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:40 0:00


XS
SM
MD
LG