Accessibility links

سەرۆک بایدن پشتیوانی ئەمەریکا بۆ هێزە ئاسایشییەکانی عێراق ڕادەگەیەنێت


سەرۆکی ئەمەریکا ناڕەزایی خۆی دەردەبڕێت بەرامبەر ئەو هێرشەی موستەفا ئەلکازمی، سەرەک وەزیری عێراقی کردبووە ئامانج.

سەرۆک جۆو بایدن، لە ڕاگەیەندراوەکەی ئەمڕۆ یەکشەممەیدا دەڵێت "بەڕێوبەرایەتی ئەمەریکا، یارمەتی و کۆمەکی هێزە ئاسایشییەکانی عێراق دەکات بۆ ئاشکراکردنی ئەوانەی بەرپرسیارن لەو هێرشە."

سەرۆک بایدن دەڵێت "زۆر بە توندی ناڕەزایی خۆم دەردەبڕم بۆ ئەو هێرشە تێرۆرکارییەی کرایە سەر ماڵی ئەلکازمی، سەرەک وەزیری عێراق."

سەرۆک جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا خۆشحاڵی خۆیشی دەربڕی، وەک لە ڕاگەیەندراوەکەیدا نوسراوە "ئاسودم بەوەی سەرەک وەزیر هیچ زیانێکی گیانی پێنەگەیشتووە و ستایشی ئەو ڕێبەرایەتیەیشی دەکەم کە نیشانی داین لە ڕێی داواکەیەوە بۆ پاراستنی ئارامی و پشوودرێژی و هەروەهاش دیالۆگ کردن لە پێناو پاراستنی دامەزراوەکانی دەوڵەت و بەهێزکردنی دیموکراتی کە عێراقییەکان زۆر شایستەیین."

ئەلکازمی، سەرەک وەزیری عێراق، زوویەکی ئەمڕۆ یەکشەممە لە هەوڵێکی کوشتن ڕزگاری بوو، ئەو هەوڵە لەڕێی 3 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بە بۆمب چێنراوەوە درابوو و نێردرابووە سەر ماڵەکەی لە ناوچەی سەوز لە بەغدا.

XS
SM
MD
LG