Accessibility links

ئەنگێلا مێرکڵ داوا لە ڤلادمێر پوتن دەکات فشار بخاتە سەر بێلاروس بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی پەنابەران


ئەو کۆچبەرانەی لەسەر سنووری نێوان بێلاڕوس و پۆلەندا گیریان خواردووە

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئەنگێلا مێرکڵ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە سەرۆکی ڕووسیا ڤلادمێر پوتنی گوتووە ئەو کارەی بێلاڕوس دەیکات بۆ بەکارهێنانی کۆچبەران، کارێکی نامرۆڤانەیە و مایەی قبوڵکردن نییە. گوتەبێژی مێرکڵ ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند خانم مێرکڵ داواشی لە پوتن کردووە فشار بخاتە سەر حکومەتی بێلاروس بۆ چارەسەرکردنی ئەم بابەتە.

پێشتر کرملین سەرزنشتی یەکێتی ئەوروپای کرد بۆ ئەو قەیرانی کۆچبەرانە لەسەر سنووری نێوان بێلاڕوس و پۆڵەندا و گوتی ئەوروپا لە بەرزڕاگرتنی بەها مرۆییەکانی خۆی شکستیهێناوە و هەوڵ دەدات بە پلانەکانی بێلاروس ناچاربکات بە داخستنی سنووری.

یەکێتی ئەوروپا و هاوپەیمانێتی ناتۆ ئالیکساندەر لوکاشینکۆی سەرۆکی بێلاڕوس تۆمەتبار دەکەن بەوەی کۆچبەران وەکو چەکێک بەکاردەهێنێت بۆ فشار کردنە سەر ڕۆژئاوا، ئەوەش لەڕێی ڕەوانەکردنی هاوڵاتیانی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە بۆ مینسکی پایتەخت و دواتریش بۆ سنوورەکانی وڵاتەکە لەگەڵ پۆڵەندا و وڵاتانی بەڵتیکدا.

پۆڵەندا و وڵاتانی دیکەی یەکێتی ئەوروپا بێلاڕوسیان تۆمەتبار کردووە بەوەی هانی کۆچبەرانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفغانستان و ئەفریقا دەدات بەشێوەیەکی نایاسایی لە بێلاڕوسەوە بپەڕنەوە بۆ ئەوروپا.

XS
SM
MD
LG