Accessibility links

لە فیستیڤاڵێکی هونەری لە ئەمەریکا هەشت کەس گیانیان لەدەستدەدەن


کاربەدەستان دەڵێن شەوی هەینی لە فیستیڤاڵی میوزیکی ئاسترۆورڵد لە شاری هیوستن بەلایەنی کەم هەشت کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی زۆرتریش بریندار بوون.

سەرۆکی ئاگرکوژێنەوەی هیوستن ساموێل پێنا بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی لە دەرەوەی پارکی NRG ژمارەی کوژراوەکانی پشتڕاست کردەوە.

پێنا گوتیشی پاڵەپەستۆ و پێکدادان لە نزیکەی کاتژمێر 9:15 ی شەو ڕوویدا کاتێک " جەماوەرەکە بەرەو پێشەوەی کۆنسێرتەکە دەڕۆشن و لەوێدا پشێوی دروست بوو و خەڵکی بریندار بوون."

بەڕێوەبەرایەتی ئاگرکوژێنەوە 17 کەسیان گەیاندە نەخۆشخانە، پێنا گوتی 11 لەوانە کێشەی دڵیان بۆ دروست بوو."

ئەو پێکدادانە لە کاتێکدا ڕوویدا کە هونەرمەندی ڕاپەرتراڤس سکات گۆرانی دەگوت.

نزیکەی 50 هەزار کەس بەشداری ئەو فیستیڤاڵە دوو ڕۆژییەبوون لە هیوستنی تێکساس. ڕۆژی دووهەمی فیستیڤاڵەکە بەهۆی ڕووداوەکەوە هەڵوەشێندرایەوە.

.

XS
SM
MD
LG