Accessibility links

بەرپرسانی باڵای ئەمەریکا ئامادە بوون بۆ وتووێژی ئەمنی لەگەڵ مەکسیکدا


پاش هەوڵەکانی بۆ چاککردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ فەرەنسا، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئانتۆنی بلینکن سەرنجی خۆی دەگوازێتەوە بۆ گفتوگۆی ئەمنی لەگەڵ مەکسیکدا.

ڕۆژی پێنجشەممە پاش سەدانێکی بۆویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمەریکا، بلینکن لەگەڵ ئڵێهاندرۆ مەی ئۆرکێس، وەزیری ئاسایشی نێوخۆی ئەمەریکا و مێریک گارڵەند پەرپرسی گشتی دادی ئەمەریکا لە مەکسیک سیتی ئامادەبوون بۆ ئەو پرسەی کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بە دیالۆگێکی ئاست بەرز ناوی دەبات.

مارسێلۆ ئێبراد، وەزیری دەرەوە و سکرتێرەکانی کابینەی لە دەزگا بەرگری و ئەمنییەکانەوە لایەنی مەکسیکن بۆ گفتوگۆکان.

ئیبرارد لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا گوتی کە دەیەوێت ئەمەریکا بە خێراییەکی زۆتر تۆمەتباران ڕادەستی مەکسیک بکاتەوە و بەر بە هاتنی چەک لە ئەمەریکاوە بۆ مەکسیک بگرێت و هەروەها هەوڵەکان باشتر بکات بۆ شوێنکەوتنی ئەو پارەیەی کە ڕێکخراوە تاوانبارەکان بەکاری دێنن.

پێشبینیش دەکرێت لایەنی ئەمەریکا بەدوای ڕێگاچارەیەکدان بۆ بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە دەرمانە نایاسایەکانی وەک فێنتێنەڵ.

XS
SM
MD
LG