Accessibility links

بەهۆی ناکۆکی لە نێوان تاڵیبان و حکومەتی پێشووی ئەفغانستان، ئەفغانستان لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتاری نەبوو


ناکۆکی لە نێوان فەرمانڕەوایانی نوێی تاڵیبان و حکومەتی پێشووی ئەفغانستان دروستبوو لەسەر ئەوەی کە ئایا دەبێت کێ لە کۆبوونەوەی رابەرانی جیهان لە نەتەوە یەکگرتوەکان قسەبکات.

گروپی تاڵیبان بەرهەڵستی بەڵگەنامەی متمانەپێکردنی حکومەتی پێشووی ئەفغانی کرد و هەروەها داوایکرد لەمساڵدا تاڵیبان نوێنەرایەتی وڵاتەکەی لە کۆبونەوەی لوتکەیی کۆمەڵەی گشتیدا بکات ئەوەی رۆژی 21 ئەم مانگە دەستپێکر.

بەڵام دەبێت هەموو بەڵگەنامەکانی متمانەپێکردن لە لایەن کۆمیتەی کاروباری بەڵگەنامەکانی متمانەپێکردنی سەر بەکۆمەڵەکی گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان تاوتوێبکرێت ، ئەوەی بەگشتی لە مانگی 11 دەدا بۆ ئەو مەبەستە کۆدەبێتەوە ، بەڵام کۆمەڵەی ئاماژەپێکراو پێشتر بۆ تاوتوێکردنی بەرهەڵستکردنەکە کۆنەبوەوە.

ئەوەی جێی ئاماژەیە ، ستیفان دووجاریک وتەبێژی نەتەوەیەکگرتوەکان گوتی لە رۆژی هەینییەوە غولام ئیزاکزای باڵوێزی ئێستای ئەفغانستان کە لە لەلایەن نەتەوەیەکگرتوەکانەوە دانیپێدا نراوە ، بەناوی ئەفغانستانەوە دەدوێت .

XS
SM
MD
LG