Accessibility links

حکومەتی تالیبان لە ئەفغانستان داوای دەستپێکردنەوەی فڕینەکانی نێونەتەوەیی دەکات


حکومەتی تالیبان لە ئەفغانستان یەکشەممە داوای کرد فڕینەکانی نێونەتەوەیی دەست پێبکەنەوە و بەڵێنی هاوکاری تەواوی لە گەڵ هێلەکانی ئاسمانی دا و گوتی کە گرفتەکان لە فڕۆکەخانەی کابۆل چارەسەرکراون.

ئەو لێدوانە لە لایەن بەشی کارەکانی دەرەوە لە دەمێکدا دێت کە بەڕێوەبەرایەتی نوێ هەنگاوەکانی خێراتر کردووە بۆ ئەوەی دەرگای وڵات ئاواڵا بکاتەوە و کۆمەڵگای نێونەتەوەیی تالیبان پەسند بکات دوای ئەوەی مانگی ڕابردوو حکومەت لە ئەفغانستان تێک چوو.

ژمارەیەکی سنووردار لە فڕێنەکان بە مەبەستی یارمەتی کردن و بۆ گوازتنەوەی مسافیران لە فرۆکەخانەکەدا بەردەوام هەبووە. بەڵام فڕێنەکانی بازرگانی هێشتا دەستیان پێنەکردوونەوە لە ئەو کاتەوە کە دەیان هەزار لە بیانییەکان و خەڵکی بێ دەرەتانی ئەفغانستان لە دۆخێکی ئاڵۆزدا گوێزرانەوە.

فرۆکەخانەکە کە لەماوەی گوازتنەوەی خەڵک دا زیانی پێ گەیشت، بە هاوکاری تیمەکانی تکنیکی قەتەر و تورکیا کراوەتەوە.

لە دەمێکدا هێڵەکانی فرین لە نێویان دا هێلەکانی نێونەتەوەیی پاکستان پێشنیاری خزمەتی سنوورداریان کردووە، راپۆرت کراوە بایی هات و چۆ گەلێک بەرزتر بۆتەوە.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی حکومەتی تالیبان لە ئەفغانستان عەبدولقەهار بەلخی گوتی راگرتنی فڕینەکانی نێونەتەوەیی وای کردبوو گەلێک خەڵک لە دەرەوەی وڵات نەتوانن بۆ کارکردن یان خوێندن سەردان بکەن.

تالیبان لە وەتا لە سەر دەسەلاتە لە گەڵ قەیرانی ئابوری توند رووبەروویە و هەروەها سەبارەت بە خوێندنی کچان و تۆڵەئەستاندنەوە لە کاربەدەستانی پێشوو و ئەو کەسانەی هاوکاری حکومەتی پێشوو بوون گوشاری خراوەتە سەر.

XS
SM
MD
LG