Accessibility links

سەدان عێراقی داوای ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل دەکەن و حکومەتیش ئەو داوایە ڕەتدەکاتەوە


زیاتر لە 300 عێراقی کە بریتین لە سەرۆک هۆزەکانیش لە کۆنفرانسێکدا، کە لە هەرێمی کوردستان لەلایەن تینک- تانکێکی ئەمەریکایی ئەنجام دراوە، داوای ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیلدا کرد، ئەمەشڕۆژی شەممە بووە هۆی ڕەخنە لەلایەن بەغداوە.

ئەمەش یەکەم دەستپێشخەری لەم جۆرەیە لە عێراق کە دوژمنێکی مێژوویی ئیسرائیلە وئێرانی دوژمنی سەرسەختی ئیسرائیلیش کاریگەرییەکی بەرچاوی هەیە لەو وڵاتەدا. ئەو کۆنفرانسە رۆژی هەینی بەڕێوە چوو.

ڕێکخەرانی کۆنفرانسەکەی، نێوەندی پەیوەندی ئاشتی بنکە لە نیویۆرک کە بە CPC ناسراوە، کاربۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئیسرائیل لەگەڵ وڵاتای عەرەبیدا دەدەن، هەروەها کاردەکەن بۆ دامەزراندنی پەیوەندی سیڤیلی لە نێوان کۆمەڵگەی مەدەنی.

کوردستانی عێراق پەیوەندییەکی ئاسایی لەگەڵ ئیسرائیلدا هەیە، بەڵام حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا، کە بەشداریش بووە لە شەڕی مێژووی عەرەب- ئیسرائیل، هیچ پەیوەندییەکی دیپلۆماسی لەگەڵ ئەو وڵاتە جووەدا نییە.

چوار وڵاتی عەرەبیئیمارات، بەحرەین، مەغریب و سودان، ساڵی ڕابردوو لە پڕۆسەیەکی کە لەلایەن ئەمەریکاوە هەوڵی بۆ درابو و بەڕێکەوتننامەکانی ئیبراهیم ناودێرکرا پەیوەندییەکانی خۆیان لەگەڵ ئیسرائیلدا ئاسایی کردەوە.

سەحەر ئەلتای یەکێک لە ئامادەبووانی کۆنفرانسەکەی شاری هەولێر لە کۆتایی کۆنفرانسەکەدا گوتی " داوا دەکەین ئێمەش بچینە ڕێککەوتنی ئیبراهیمەوە."

ئەو گوتیشی " هەر وەکو ئەم وڵاتانەی کە بەشدارن لە ڕێککەوتنەکەدا لە پێناو پەیوەندییەکی دیپلۆماسی لەگەڵ ئیسرائیلدا، ئێمەش دەمانەوێت پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیلدا ئاسایی بکەینەوە."

تای سەرۆکی لێکۆڵینەوە لە وەزارەتی گولتوری حکومەتی فیدراڵی عێراق " هیچ هێزێکی ناوخۆ یان دەرەکی ناتوانێت ڕێگە لەم داواکارییە بگرێت."

هەرچەندە حکومەتی فیدراڵی عێراق داواکاری کۆنفرانسەکەی ڕەتکردووەتەوە بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیلدا و ڕۆژی شەممە کۆبونەوەکەشی بە " کۆبونەوەی نایاسایی" وەسف کرد.

سەرچاوە: ئاژانسی فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG