Accessibility links

ڕێکخراوی WHO هۆشداری دەدات سیستمی تەندروستی ئەفغانستان لە لێواری داڕماندایە


ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕۆژی چوارشەممە هۆشداری دا کە سیستەمی چاودێری تەندروستی ئەفغانستان لە لێواری داڕماندایە و وڵاتەکە ڕووبەڕووی کارەساتێکی مرۆیی دەبێتەوە ئەگەر کۆمەڵگەی نێونەتەوەی فریایان نەکەوێت.

لە سەرەتای ئەم هەفتەیە سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی تێدرۆس ئەدهانۆم گێبرێسیس و بەرێوەبەری هەرێمی WHO بۆ ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست، ئەحمەد ئەلمەندهاری سەردانی نەخۆشخانەی وەزیر محەمەد ئەکبەر خانیان کرد، کە کارمەندەکانی تەندروستی لەوێ چارەسەری بەشێکی زۆریان لە بریندارەکانی تەقینەوەکەی ئەم دواییەی فڕۆکەخانەی کابوڵیان دەکرد.

لە ڕاگەیاندنێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕۆژی چوارشەممە تێدرۆس گوتی ئەو سەردانە وای کرد ڕێکخراوی WHO پێداویستیە بەپەلەکانی گەلی ئەفغانستان ببینێتو بیر لەوە بکرێتەوە بە چ شێوەیەک بتوانرێت ڕێکخراوەکە هاوکاری بکات.

ڕێکخراوەکە لە بەیاننامەکەیدا دەڵێتبڕینیپشتیوانی بەخشێنەرانی جیهان بۆ پرۆژەی سەحەتمەندی، کە گەورەترین پرۆژەی تەندروستییە لە وڵاتەکەدا، بووەتە هۆی ئەوەی هەزاران بنکەی تەندروستی بێ بودجە و دەرمان و کەلوپەلی پێویست بمێننەوە و ستافەکانیش موچەیان لێبڕاوە.

تێدرۆس دەڵێت تەنها لە سەدا 17 ی دامودەزگا تەندروستییەکانی سەر بە پرۆژەکە لە ئێستادا بە تەواوەتی کار دەکەن. ئەو دەڵێت بەشێکی زۆری دامودەزگاکان ئۆپەراسیۆنەکانیان کەمکردووەتەوە یان هەر داخراون. تێدرۆس گوتیشی " ئەم تێکچوونی پرۆژەی خزمەتگوزاری تەندروستییە کاری کردووەتە سەر خزمەگوزاری پێویستی تەندروستی و فریاکەوتن، بەرەنگاربوونەوەی پۆلیۆ و هەوڵەکانی کوتان یدژ بە کۆڤید -19 لە وڵاتەکەدا."

مارتن گریفیتس جێگری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی لە وەڵامدا ڕایگەیاند ئەو 45 ملیۆن دۆلاری لە سندوقی وەڵامدانەوەی نێوەندی فریاکەوتنینەتەوە یەکگرتووەکان تەرخان دەکات بۆ یارمەتیدانی پاراستنی سیستەمی چاودێری تەندروستی ئەفغانستان.

گریفیتس گوتیئەو بودجەیە بۆ هاوکارییەکانی WHO و سندوقی منداڵ پارێزی نەتەوە یەکگرتووەکان تەرخان دەکرێت هاوکات لەگەڵ تەواوی کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی کاردەکرێت بۆ ڕزگارکردنی سیستمی تەندروستی ئەفغانستان هەتا کۆتایی ئەم ساڵ.

XS
SM
MD
LG