Accessibility links

جۆنسن & جۆنسن دەڵێت دەرزی بەهێزکەر بەرگری دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنای زیاتر کردووە


کۆمپانیای جۆنسۆن & جۆنسن رۆژی سێشەممە رایگەیاند پێدانی یەک دەرزی ڤاکسینی بەهێزکەر پاش مانگێک پاش ئەوەی کەسەکان یەکەم دەرزی وەردەگرن دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرگری بەهێزتر دابین دەکات.

هەروەها کۆمپانیاکە لە بەیاننامەیەکدا وتی ئەو دەرزیە زیادەیە دوو مانگ دواتر یان شەش مانگ پاش لێدانە سەرەتاییەکە بەرگری جەستەی زیادکردووە. بەڵام ئەنجامەکان لەلایەن زانایانی ترەوە بڵاونەکراونەتەوە یان پشکنینیان بۆ نەکراوە.

ڤاکسینی جۆنسن & جۆنسن ئامرازێکی گرنگە بۆ بەڕەنگاربوونەوەی پەتاکە؛ چونکە تەنها یەک دەرزی پێویستە. بەڵام تەنانەت کاتێک بەرنامەکە دەستیپێکرد لە ویلایەتە یەکگرتووەکان و شوێنەکانی دیکە، کۆمپانیاکە بە کرداری سەرقاڵی تاقیکردنەوەیەکی جیهانی بوو بۆئەوەی بزانیت ئایا لێدانی دوو دەرزی ڤاکسینەکە زیاتر کاریگەرە یان نا، دەرزی دووهەم پاش 56 ڕۆژ لە یەکەم دەرزی لە کەسەکان دەدرێت.

شێوازی بەکارهێانی دوو دەرزی ڤاکسینەکە لە ئاستی جیهانیدا بە رێژەی 75٪ کاریگەر بووە لە ڕێگەگرتن لە کۆڤید-19ی ئاست مامناوەند تا توند، وە بە رێژەی لە 95٪ بە تەنیا لە ویلایەتە یەکگرتووەکان کاریگەر بوو، بەپێی بڵاوکراوەی کۆمپانیاکە؛ جیاوازییەکی بەرچاو لەئارادایە بەهۆی ئەو جیاوازیانەی کە لە وڵاتانی دیکەدا بەدیکراون بەتایبەتی لەسەروەختی ئەو چەند مانگەی دەستپێکردنەوەی خوێندنی قوتبخانەکان.

کۆمپانیاکە وتی کە بە شێوەیەکی جیاواز پشکنینی بۆکراوە، کاتێک خەڵک دوو مانگ دوای یەکەم دەرزی جۆنسن & جۆنسنیان وەرگرتووە؛ ئاستی دژە ڤایرۆس لە لەشیاندا بە ئاستی چوار بۆ شەش جار بەرزبۆتەوە. بەڵام پێدانی بەهێزکەر شەش مانگ دوای یەکەم دەرزی ڤاکسینی جەی جەی وایکرد کە بەرگری لەشیان 12 جار زیاد بکات.

دکتۆر پاوڵ ستافیڵس، گەورە بەرپرسی زانستی لە کۆمپانیای جۆنسن&جۆنسن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند لە کاتێکدا تاکە ڤاکسینی کە یەک بەشە بە توندی کاریگەرە، "دەرزییەکیتر بەکاردەهێنێت تا بەرگری لە دژی کۆڤید-19 زیاد دەکات و چاوەڕوان دەکرێت ماوەی کاتی بەرگری لەش بە شێوەیەکی بەرچاو درێژ بکاتەوە."

کۆمپانیاکە پێشتر داتای بڵاوکردۆتەوە کە ئەوە دەردەخات یەکەمین دەرزی ڤاکسینەکە بۆ ماوەی هەشت مانگ بەرگری لەش دابیندەکات. هەروەها ئاماژە بە داتا نوێکان بە کرداری لەم دواییانەدا بە ڕێژەی لە 79٪ بەرگری لەش پیشان دەدات لە دژی COVID-19 و وە بە رێژەی لە 81٪ وایکردووە کە نەخۆش داخڵی نەخۆشخانە نەبن لە ویلایەتە یەکگرتووەکان بەهۆی کۆڤید-19 ەوە؛ سەرباری بڵاوبوونەوەی خێرای جۆری ڤایرۆسە گۆڕاوەکە کە بە دەیلتا ناسراوە.

کۆمپانیای ڤاکسینی جۆنسن& جۆنسن وتیشی داتاکانیان رادەستی رێکخەران کردووە؛ لەوانە بەڕێوبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا، دەزگای داودەرمانی ئەوروپی و ئەوانی دیکە بۆ ئاگادارکردنەوەی لەسەر بڕیارەکان لەبارەی دەرزیی دووەمەوە.

رەزامەندی درا بۆ بەکارهێنانی ڤاکسینی یەک دۆزی جۆنسن&جۆنسن لە ویلایەتە یەکگرتوەکان و لە سەرتاسەری ئەوروپاداو پەسەندکراوە و پلان هەیە لانیکەم 200 ملیۆن دەرزی بۆ هاوبەشیکردن لەگەڵ هەوڵەکانی COVAX کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پشتگیری دەکرێت بە ئامانجی دابەشکردنی ڤاکسین بۆ وڵاتانی هەژار دابینبکرێت. بەڵام کۆمپانیاکە تووشی کێشەی بەرهەمهێنان بۆتەوە بۆ دیاریکردنی فڕێدانی ملیۆنەها دەرزی دروستکراوی ڤاکسینەکە کە لە کارگەیەکی دەرمانسازی بەڵتیمۆر دروستکراون.

XS
SM
MD
LG