Accessibility links

یونسێف: نزیکەی 120 ملیۆن خوێندکار لە ئەنجامی داخستی خوێندنگاکان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، لە خوێندن دابڕاون


نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت 117 ملیۆن خوێندکار لەسەر ئاستی جیهان هێشتا نەیانتوانیوە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کە زیاتر لە ساڵ و نیوێکە دەستی پێکردووە، بگەرێنەوە بۆ خوێندن.

ڕێکخراوی پەروەردە و زانستی و ڕۆشنبیری نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی پێنجشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند ژمارەی ئەو خوێندکارانەی هێشتا نەگەڕاونەتەوە پۆلەکەیان، نزیکەی 7.5%لە خوێندکارانی جیهان دەکات.

ستیفانیا جێنینی، یاریدەدەری بەڕێوبەری گشتی یوونسکۆ بۆ پەروەردە گوتی "ئێمە دەزانین کە هەرچی زیاتر خوێندنگەکان دابخرێن، کاریگەری بەرچاوتر و خراپتر دەخاتە سەر فێربوون و پەروەردەی منداڵان، بەتایبەتی ئەو منداڵانەی کە پێداویستی تایبەتیان دەوێت بۆ فێربوون."

جێنینی گوتیشی جێگای دڵخۆشیە کە زۆرێک لە حکومەتەکان کار بۆ ئەوە دەکەن کە خوێندنگەکان بە سڵامەتی بکرێنەوە، بەڵام گوتیشی "ئامانجی سەرەکی و بەپەلەی ئێمە دووبارە کردنەوەی خوێندنگەکانە لە هەموو شوێنێک و بۆ هەموو خوێندکاران".

یۆنسکۆ ڕایگەیاند کە قوتابخانەکان لە 117 وڵات بە تەواوی دووبارە کراونەتەوە و رێگە بە 35٪ ی خوێندکارانی جیهان دراوە لە قۆناغی پێش سەرەتاییەوە تا ناوەندیی بگەڕێنەوە بۆ پۆلەکانیان. ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە مانگی 9ی ساڵی 2020دا، تەنیا 16٪قوتابییەکان توانیبوویان وانەکانیان وەربگرن و بەردەوام بن لە خوێندن و تەنیا خوێندنگەکانی 94 وڵات لە 195 وڵات کرابوونەوە.

ئەم ڕێکخراوە دەڵێت کە داخستنی خوێندنگەکان بۆ ماوەیەکی درێژ بووەتە هۆی لەدەستدانی هەلی فێربوون و دوورکەوتنەوە لە خوێندن، بەتایبەت بۆ ئەو خوێندکارانەی کە لەبەشی لاوازی کۆمەلگەن.

یۆنسکۆ ڕایگەیاندوە کە فێربوونی ئونڵاین و پشتگیری مامۆستاکان و سڕینەوەی بۆشاییە دیجیتاڵییەکان، لە پێکهاتە سەرەکیەکانی دروستکردنی سیستەمی پەروەردەیی خۆڕاگرییە.

ئەم گروپەکە هەروەها ڕایگەیاندوە کە هاوکاری سندوقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان و بانکی جیهانی دەکات بۆ یارمەتیدانی حکومەتەکان بۆ دووبارە کردنەوەی خوێندنگەکان و بەڕێوەبردنی ئەو بەرنامانەی کە ئامانجەکانیان یارمەتیدانی ئەو خوێندکارانەیە کە لە فێربوون و وانەکانیان بەجێماون.

XS
SM
MD
LG