Accessibility links

دەنگدەرانی کالیفۆرنیا هەوڵێکیان بۆ لەکارخستنی فەرمانڕەوا دیموکراتەکەیان پوچەڵکردەوە


دەنگدەران لە ویلایەتی کالیفۆرنیا ڕۆژئاوای ئەمەریکا هەوڵێکیان بۆ لادانی فەرمانڕەوای دیموکراتی ویلایەتەکەیان گاڤین نوسەم ڕەتکردەوە.

نزیکەی لە %70 دەنگدەران دەنگی "نەخێر"یان دا بۆ لادانی نوسەم و تەنها لە %30 دەنگدەران لەو ڕاپرسییەی لەسەر نوسەرم کرابوو دەنگی "بەڵێ"یان دابوو بۆ ئەوەی لەکارەکەی لاببرێت.

پاش بڵاوبوونەوەی ئەنجامەکانی دەنگدان نوسەم سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە بۆ پەیامنێران قسەی کرد و گوتی ئەو سوپاسی ملیۆننان خەڵکی کالیفۆرنیا دەکات بۆ بەجێگەیاندنی مافی بنچینەیی دەنگدانیان.

داواکاری بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت لەلایەن کۆمارییەکانەوە کرا کە توڕەن لە شێوازی بڕیارە توندەکانی نوسەم لەسەر ڕێوشوێنەکانی خۆپارێزی کۆڤید-19، لە ناویاندا داخستنی خوێندنگاکان و کۆت و بەندەکان لەسەر کاردارییە بچووکەکانی وەکو باڕ و ڕێستورانتەکان. ڕێکخەرەکان ئیمزای پێویستیان کۆکردەوە تا دەنگدان لەسەر داواکاری هەڵبژاردنی پێشوەخت مسۆگەر بکەن.

لە ڕاپرسییەکەی ڕۆژی سێشەممەدا پرسیار لە دانیشتوانی کالیفۆرنیا کرا ئایا نوسەم لەسەر دەسەڵات لاببرێت یان نا. ڕاپرسییەکانی ڕای دەنگدەران پێش هەڵبژاردنەکە نیشنیان دا کە لاری ئەلدرپێشکەشکاری بەرنامەنامەی ڕادیۆی کۆنەپارێزەکان، پاڵێوراوی پێشەنگ بوو لە نێوان زیاتر لە 40 کەس کە خۆیان کاند دەکرد بۆ جێگرەوە تا ئەو کاتەی ماوەی یاسایی نوسەم لە سالی داهاتوو بە فەرمی کۆتایی پێدێت.

نوسەم کەسایەتیەکی دیاری نێو دیموکراتەکانی وڵاتە، کە پێشتر وەک سەرۆکی شارەوانی شاری سان فرانسیسکۆ و جێگری فەرمانڕەوای کالیفۆرنیا کاری کردووەو لە ساڵی 2018 وەکو فەرمانڕەوای ویلایەتەکە هەڵبژێردرا.

XS
SM
MD
LG