دوو کاربەدەستی هێزەکانی چەسپاندنی یاسا لە واشنتن بە ئاژانسی دەنگوباسی ئەسۆشیەیتد پرێسیان ڕاگەیاندووە پۆلیس لێکۆڵینەوە لە ڕاپۆرتێک لەسەر شیانی دانانی بۆمێک لە دەرەوەی کتێبخانەی کۆنگرێس لە واشنتن دەکات و لە ئێستا باڵەخانەکانی دەوروبەری ناوچەکە چۆڵ کراوە.
پۆلیسی کۆنگرێس دەڵێت لێکۆڵینەوە لە " ئۆتۆمبێلێکی گومانلێکراو دەکرێت کە لە نزیک کتێبخانەی کۆنگرێسە." ئەو باڵەخانەیە نزیکە لە کۆنگرێسی ئەمەریکا و دادگای باڵاوە.کاربەدەستەکان بەهۆی ئەوەی ڕێگەیان پێنەدراوە بۆ میدیا لێدوان بدەن ، ناوی خۆیان ئاشکرا نەکردووە.