Accessibility links

ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا پرۆژە یاسای ژێرخانی گەورەی بایدن پەسەند دەکات 


US Congress
US Congress

ئەنجومەنی سینتای ئەمەریکا رۆژی سێشەممە پلانی ژێرخانی ئابوری مێژوویی جۆو بایدنی بە بڕی 1.2 ترلیۆن دۆلار پەسەدنکرد و ئەمەش زەمینە خۆشدەکات بۆ سەرکەوتنێکی گرنگ بۆ سەرۆک ئەگەر دوایین پەسەندکردن لە خانەی خوارەوەی کۆنگرێس بەدەست بێنێت.

نزیکەی دوای حەوت هەفتە لە پشتیوانی سەرۆکی دیموکرات سیناتۆرانی هەردوو پارت ، ستایشی رێککەوتنە بەراییەکە دەکەن بۆ چاککردنی رێگەوبانەکانی وڵات و پردەکان و بەندەرەکان و هەروەها پەیوەندیەکانی ئینتەرنێتی ، سەوداکە گەیشتە ئەنجومەنی سینات و پێویستی بە زۆرینەیەکی کەم هەیە بۆ تێپەڕاندنی.


پاکێجی بوژاندنەوەی ژێرخانی ئابوری پشتیوانییەکی کەم شێوازی لە لایەن گروپی سیاسی ئەوپەڕی جەمسەرگەریی لە واشنتن بەدەستهێنا و 69 دەنگی بە ئەرێ داو و 30 دەنگیش بە نەرێ، ئەمەش دوای پشتیوانیکردنی لەلایەن یەک لەسەر سێی کۆمارییەکان .


رێکارەکە ئێستا رووبەڕوی دەنگدانێکی ئەنجام نادڵنیا دەبێتەوە لە نێو ئەنجومەنی نوێنەران لە هەفتەکانی داهاتوودا کە ئایندەکەی مسۆگەر نییە بەهۆی هەڵکشانی دابەشبونەکان لە نێو دیموکراتەکانی زۆرینە.

چاک شومەر، رابەری زۆرینەی دیموکراتەکان لە ئەنجومەنی سینات ستایشی بایدنی کرد لەسەرپەسەندکردنی یەکەم پاکێجی گرنگی بوژاندنەوەی ژێرخانی ئابوری لە ماوەی پتر لە دەساڵدا و کە لایەن هەردوو حیزبی وڵاتەوە پەسەندکراوە. شومەر گوتی مەسەلەکە زۆری خایاند و بە رێگەیەکی هەوراز ونشێودا تێپەڕی ، بەڵام ئێمە کۆڵمان نەدا. گوتیشی ئەمەریکاییەکان ئێستا دەبینن کە لە ماوەی دەیان ساڵدا یەکەم جارە بودجەیەکی مەزن بۆ بواری بوژاندنەوەی ژێرخانی ئابوری تەرخان بکرێت.

پلانە هیوابەخشەکەی ژێرخانی ئابوری بڕی 550 ملیار دۆلار دابیندەکات بۆ خەرجیەکانی نوێێ فیدراڵی بۆ ژێرخانی گوستنەوە ،بەڵام هاوکات بۆ خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی خێرا و هەروەها بۆ هەوڵەکانی خەباتکردن لە پێناو کێشەی گەرمبوونی کەشو هەوای جیهان.


لە واشنتنی بە قوڵی دابەشبووی سیاسی ،پەسەندکردنی پرۆژە یاساکە وەک سەرکەوتنێک دەنگدەداتەوە بۆ سەرۆک جۆو بایدن کە توانای خۆی دەخاتە گەڕ لە پێناو بەدەستهێنانی پشتیوانی هەردوو پارتی دیموکرات و کۆماری .

پاکێجی بوژاندنەوەی ژێرخانی ئابوری کارنامەیەکی نێوخۆی سەرۆک جۆو بایدنە ئەوەی بەمەبەستی گۆڕانکاریە لە ئەمەریکا لە ڕێی دابینکردنی بڕی پتر لە 4 ترلیۆن دۆلارە لە خەرجییەکانی فیدراڵی.

رابەرانی دیموکرات بەنیازن پرۆسەیەکی رەوتی خێرا بەکاربهێنن کە بە ئاشتەوایی دەناسرێت کە رێگە بە دەرکردنی یاساکانی پەیوەست بە بوجەوە دەدات کە بە زۆرینەیەکی سادە تێپەڕیندرێت .

بەهۆی ئەوەی کۆمارییەکان لە دژی پرۆژە یاسای فراوانتری بووجە یەکگرتوون ، هەربۆیە پێویستە هەموو دیموکراتەکان لە ئەنجومەنی سینتات پشتیوانی لە پاکێجی بوژاندنەوەی ژێرخانی ئابوری بکەن .

سەرۆک بایدن داوای لە کۆنگرێس کردوە ، سەرتۆپی بایەخەکانی بەدیبهێنن و لە مانگی حەوتدا گوتی ناکرێت ئەم وەبەرهێنانە لە بوژاندنەوەی ئابوریماندا دەستەبەر نەکەین .

XS
SM
MD
LG