سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی لە میانەی سەردانەکەی بۆ ئێران و بەشداری کردنی لە مەڕاسیمی سوێندخواردنی سەرۆکی نوێی وڵاتەکە، ڕۆژی هەینی چاوی بە ئیبراهیمی ڕەئیسی کەوت.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندنێکدا دەڵێت "هه‌ردوولا ئاماژه‌يان به په‌يوه‌ندييه مێژوويييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ئيسلاميى ئێران كرد و جه‌ختيان له‌سه‌ر پته‌وكردنى بواره‌كانى په‌يونديى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلامى كرده‌وه به‌تايبه‌تى بره‌ودان به بوارى ئاڵوگۆڕى بارزگانى و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيریى سنووره‌كان و ناوچه‌كه به‌گشتى."
سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ڕێواز فایەق و شاندی یاوەری سەرۆکی هەرێمیش لەو کۆبونەوەیەدا ئامادەبوون.
ڕۆژی پێنجشەممەش سەرۆکی عێڕاق بەرهەم ساڵح لەگەڵ ئیبراهیمی ڕەئیسی کۆبووە و وەک ئۆفیسی سەرۆکایەتی عێراق ڕایگەیاند لەو کۆبونەوەیەدا باس لە "دۆسێ هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ و پتەوکردنی پەیوەندییەکان و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە" کرابوو.