Accessibility links

هەسەدە دەڵێت هێرشێکی درۆنی لە نزیک بنکەی هاوپەیمانان لە سوریا پوچەڵ کردووەتەوە


هێزە کوردەکانی سوریا ڕادەگەیەنن ڕۆژی چوارشەممە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان لە نزیک بنکەیەکی سەرەکی هێزی هاوپەیمانان بە ڕێبەرایەتی ئەمەریکا بۆ شکسپێدانی داعش، پوچەڵ کردووەتەوە، ئەمەش دووهەم هێرشی لەو جۆرە بووە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا.

ئەوان دەڵێن بە پێی ڕاپۆرتە بەراییەکان هێرشەکان هیچ زیانێکیان لێ نەکەوتووەتەوە.

ئەمە دووهەم هێرشی لەو شێوەیە بوو لە ماوەی چەند رۆژێکدا پاش ئەوەی شەوی یەکشەممە هەسەدە ڕایگەیاند "دوو بۆمبی موشەکی نەناسراو بەر بەشی ڕۆژئاوای کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر کەوت" ئەو هێرشە هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتەوە.

ڕوانگەی سوریایی بۆ مافەکانی مرۆڤ، کە بەنکەی لە بەریتانیایەو لە ڕێگەی سەرچاوەکانی لە ناو سوریاوە چاودێری شەڕەکە دەکاتدەڵێت پێدەچێت میلیشیاکانی سەر بە ئێران، لە ناوچەیەکی گوندنشینی دەرەوەی شارۆچکەی ئەلمەیادین لە باشوری ڕۆژئاوای کێڵگە نەوتەکەوە، ئەو درۆنانەیان هەڵدابێت.

ئەم هێرشەش لە کاتێکدایە گوتەبێژی هاوپەیمانان ڕایگەیاند 14 هەر ڕۆژی چوارشەممە 14 ڕۆکێت گیراوەتە بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە عێراق، کە شوێنی سەربازە ئەمەریکاییەکان و هاوپەیمانانە.

هەروەها ڕووانگەکە دەڵێت ڕۆژی دووشەممەی هەفتەی ڕابردووش ملیشیاکانی سەر بە ئێران چەند موشەکێکیان گرتە ئەلعومەر، کە هەندێک زیانی گەیاند بەڵام هیچ زیانی گیانی لێنەکەوتەوە.



XS
SM
MD
LG