Accessibility links

پەیکەرێکی ئازادی نوێ لە فەرەنساوە دەگاتە ئەمەریکا


پەیکەرێکی ئازادی نوێ کە بچووکترە لە پەیکەرە ڕەسەنەکەڕۆژی چوارشەممە گەیشتە دوورگەی ئیلیسی بەندەری نیویۆرک. ئەم پەیکەرە بە دیاری لە فەرەنساوە هاتووە بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا 135 ساڵ پاش ئەوەی ئەو وڵاتە پەیکەرە ڕەسەنەکەی خانمی ئازادی پێشکەش بە ئەمەریکا کرد.

ئەم پەیکەرە نوێیەی ئازادی کە نزیکەی سێ مەتر بەرزە پاش نۆ ڕۆژ بە ڕێگای دەریایی سەرانسەری ئۆقیانوسی ئەستەلسی بڕی و گەیشتە شاری نیویۆرک. ئەو پەیکەرە برۆنزەی نێوەندی پاراستنی هونەری نیشتمانی فەرەنسابۆ ماوەی دە ساڵ لای باڵیۆزخانەی فەرەنسا لە واشنتن دەمێنێتەوە. بۆ ماوەی دە ساڵی ڕابردوو ئەم پەیکەرە لە بەردەم مۆزەخانەی نیشتمانی هونەری دەستکردنی فەرنسا لە پاریس دانرابوو.

ئاژانسی دەنگوباسی فەرەنسی دەڵێت کۆپی دووهەمی پەیکەری ئازادی لە سکانێکی 3-D پەیکەرە ڕەسەنەکە دروستکراوە کە لە ساڵی 1878 لەلایەن پەیکەرتاش ئۆگۆست بارتهۆلدەوە بەکارهاتووە بۆ دروستکردنی " ئازادی جیهان ڕووناکدەکاتەوە" و کە فەرنسالە ساڵی 1886 بۆ یادی 100 ساڵەی ئازادی ئەمەریکا پێشکەشی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکای کرد.

لە میانەی مەڕاسیمێکی سەرەتای مانگی شەش کاتێک پەیکەرە کۆپییەکە دەپێچرایەوە بۆ ڕەوانە کردن، بەڕێوەبەری نێوەندی پاراستنی هونەری نیشتمانی فەرەنسا ئۆلیڤەر فارۆن گوتی پەیکەرێکی بچووکتر ئاماژەیەکە بە پێداگری لەسەر دۆستایەتی نێوان ئەمەریکا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.

هەر لەو مەراسیمەدا، جێگری سەرۆکی کاتیی ئەرکی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە پاریس، لیام وسلی، پەیکەرە کۆپییەکەی بە دووبارە بیرهێنانەوەی پەیوەندی بەهێزی نێوان ئەمەریکا و فەرەنسا ناودێر کرد و گوتی ئەمە ئاماژەیەکە بۆ " ئەو ئازادییەی کە هاوبەشە لەنێوانمان و گرنگی ئەوەی نەوە لە دوای نەوە ئەو ئازادییە بهێڵنەوە."

پەیکەرە نوێیەکەی کە ناوی لێنراوە " خوشکی بچووک" ی پەیکەری ئازادی ڕۆژی پێنجشەممە لە مەڕاسیمێکی فەرمیدا پێشوازی لێدەکرێت و هەتا 4 ی مانگی حەوت ڕۆژی سەربەخۆیی ئەمەریکا لەبەردەم پەیکەرە گەورەکەی کە 93 مەتر بەرزە دادەنرێت.

پاشان ڕەوانی واشنتن دەکرێت تا لە باڵیۆخانەی فەرەنسا دابنرێت . " خوشکە بچووک" لە 14 ی مانگی حەوت لە ڕۆژی نیشتمانی فەرەنسا لە مەڕاسیمێکدا بەفەرمی دادەنرێت و بۆ ماوەی دە ساڵ لەوێ دەمێنێتەوە.





XS
SM
MD
LG