Accessibility links

ئەفغانستان لە بەردەم مەترسییەکانی شەپۆلێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا


ئەفغانستان رووبەڕووی شەپۆلێکی توندی تووشبوون بە کۆڤید-19 دەبێتەوە، لە کاتێکدا بەرپرسانی تەندروستی داوای ڤاکسین دەکەن و لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیەوە پێیان ڕاگەیاندراوە ئەو 3 ملیۆن بەشە ڤاکسینەی کە بڕیار بوو تا مانگی چوار بگات بەو وڵاتە تا مانگی هەشت ڕادەستناکرێت .

غوڵام دەستگیرنەزەری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لەم هەفتەیەدا وتی "ئێمە لەناوەڕاستی قەیرانەکەدایین" ئەو هەروەهانیگەرانی قوڵی لەمەڕ شێوازی دابەشکردنی ڤاکسینەی جیهانی دەربڕی و گوتی وڵاتاتە هەژارەکان پشگوێخراون.

نەزەریە لە دەرگای چەند باڵیۆزخانەیەکی داوە و دەڵێت "تا ئێستا تەنها وەڵامی دیبلۆماسیم دەستکەوتووە، بەڵام هیچ ڤاکسینێکم دەستنەکەوت."

لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا، زۆربوونی خێرایی کەیسە نوێیەکانی کۆڤید، هەڕەشەی زیاتر لە سیستمی تەندروستی ئەفغانستان دەکات، لە ئێستادا لەژێر قورسایی ململانێی بێوچاندا تێدەکۆشێت، سەبارەت بە زیادبوونی کەیسەکانی کۆڤید گلەیی لە گەشتی بەردەوام دەکرێت بۆ هیندستان.

XS
SM
MD
LG