Accessibility links

ڕێکخراوی تەندروستی جیهان: نەمانی کۆرۆنا تەنها لە چەند وڵاتێکدا مانای ئەوە نیەی ئەو پەتایە نەمابێت


ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕۆژی دووشەممە هۆشداری دا لە کاتێکدا ڕێژەی تووشبوون و مردن بەرەو کەمبوونەوە دەڕوات، بەڵام هێشتا پەتای کۆڤید-19 کۆتایی پێنەهاتووە، بە پێچەوانەی ئەو ڕەفتارانەی لە هەندێک وڵاتدا دەکرێت کە ژمارەیەکی زۆری خەڵکی تیایدا دژ بە ڤایرۆسەکە کوتراون.

لە میانەی لێدوانی ڕۆژی دووشەممەی لە بنکەی سەرەکی ڕێکخراوەکە لە ژنێڤ، بەڕێوەبەری گشتی WHO تێدرۆس ئەدهانوم گەبەریسیس گوتی حاڵەتەکان توشبوون و مردن بەهۆی ڤایرۆسکە بۆ دووهەفتە لەسەر یەک لە جیهاندابەرەو کەمبوونەوە دەچێت. بەڵام گوتیشی لە کاتێکدا لە وڵاتە دەوڵەمەندەکان کە زۆرترین کەس دژ بە ڤایرۆسەکە کوتراوە وا دەردەکەوێت پەتاکە کۆتاییپێهاتووە بەلام بارودۆخی وڵاتانی تر هێشتا زۆر جیهانی نیگەرانییە.

تێدرۆس گوتیشی " پەتای کۆڤید-19 هێشتا زۆری ماوە تەواو بێت، و لە هیچ شوێنێک بە تەواوەتی کۆتاییپێنایات تا لە هەمو شوێنەکان تەواو نەبێت."

بەڕێوەبەری گشتی WHO گوتیشی ، جۆرە جیاوازەکانی نوێ ، سیستەمی تەندروستیلاواز ، کەمکردنەوەی جێبەجێکردنی ڕێوشوێنەکانی تەندروستی گشتی و کەمی دابینکردنی چارەسەر و ڤاکسینەکانبارودۆخەکەی ئاڵۆز کردووە بە تایبەتی لە وڵاتە هەژارەکاندا.

تێدرۆس گوتی بارودۆخی ئەو وڵاتانە کاری کردووەتە سەر هەڵمەتەکانی کوتانی جیهانی دژ بە کۆڤید-19، هەروەها بەیاننامەکەی سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممەی یونسێڤی دووپاتکردەوە کە تیایدا هۆشداریبەرنامەی جیهانی بۆ هەڵمەتی کوتان ناسراو بە کۆڤاکس ڤاکسینەکانی تەواو بووە.

لەو بەرنامەیەدا ڤاکسینەکان بۆ وڵاتە هەرە هەژارەکان دابەش دەکرێت و زیاتر پشت بە هەناردەکانی ئینستتوتی Serum ی ئەسترازەنێکای هیندستان دەبەسترا. بەڵام ئێستا بەهۆی بەربەرەکانی وڵاتەکە دژ بە ڤایرۆسەکە زۆربەی ئەو کەرەستانە بەکارهاتوون.

بەڕێوەبەری WHOدەڵێت بەرنامەی کۆڤاکس لە ئێستادا 190 ملیۆن بەش ڤاکسینی هەتا کۆتایی مانگی 6 پێویستە. ئەو گوتیشی ئەو بەرنامەیە کاریگەری هەیەو هەتا ئێستا 65 ملیۆن بەشە ڤاکسینی بۆ 124 وڵاتانی جیهان ناردووە. بەڵام دەڵێت پشت بە بەخشێنەرەکان و کۆمپانیاکان دەبەستێت بۆ بەجێگەیاندنی بەڵێنەکانیان تا ڤاکسینەکان ببەخشن.


XS
SM
MD
LG