دادگای پێداچوونەوەو ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستانی عێڕاق ڕوونکردنەوەیەکیان لەسەر سزاکەی چالاکوان و ڕۆژنامەنوسانی دەستگیروانی پارێزگای دهۆک بڵاو کردۆتەوە.
لە ڕوونکردنەوەکەی ئەمڕۆ شەممەدا کە لەلایەن دەزگاکانی ڕاگەیاندنی هەرێمەوە بڵاو کراوەتەوە، ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی دادوەری و دادگای پێداچوونەوە جەخت لەوە دەکەنەوە لە هەمو قۆناغەکانی دادگایی کردن و بڕیاردان لەسەر دۆسێکە پشتیان بە زانیاری و بەڵگەی دروست بەستەووە و دەڵێن " بەوپەڕی پیشەیی و سەربەخۆیانە و بێلایەنانە مامەڵەمان کردووە."
دەقی ڕوونکردنەوەکە بەم شێوەیە نوسراوە "
رونكردنه‌وه‌یه‌ك له دادگای پێداچونه‌وه و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستانه‌وه
سه‌باره‌ت به بڕیاری دادگای پێداچونه‌وه‌ی هه‌رێم / ده‌سته‌ی سزایی/2 به ژماره (468/ ده‌سته‌ی سزایی2 /2021) له رێكه‌وتی 28/4/2021 كه كاردانه‌وه‌ی جۆراوجۆی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه لێكه‌وتۆته‌وه، ئێمه جه‌خت له‌وه ده‌كه‌ین كه له هه‌مو قۆناغه‌كانی دادگایی كردن و بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌م دۆسیه‌یه به پشت به‌ستن به زانیاری و به‌ڵگه و دیكۆمێنتی دروست و به‌و په‌ڕی پیشه‌یی و یاساییانه و سه‌ربه‌خۆییانه و بێلایه‌نانه مامه‌ڵه‌مان كردوه. بۆیه به‌شێك له‌و كاردانه‌وه و هه‌ڵوێست نواندنانه ده‌چنه خانه‌ی ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری دادگاكان و رێزنه‌گرتنه له سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری. ئه‌مه له كاتێكدا كه ئه‌ركی ئێمه و هه‌مو هاوڵاتیان و لایه‌نه سیاسی و مه‌ده‌نیه‌كانه كه پابه‌ند بین به سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و حوكمی یاسا‌و بڕیاری دادگاكان.
له‌باره‌ی ناوهاتنی كونسوڵخانه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكاو ئه‌ڵمانیا له چوارچێوه‌ی خستنه‌ڕوی ئه‌و زانیاری و به‌ڵگانه‌دا بوه كه تاوانباران دانیان پێدا ناوه. ئیمه جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه ناوهێنانی ناوی ئه‌و كونسوڵخانانه له‌سه‌ر زاری تاوانبارانه‌وه‌یه و دادگا ئه‌وانی به تۆمه‌تبار نه‌زانیوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له چوارچێوه‌ی كاری دیپلۆماسی و یاسا به‌ركاره‌كان ئاماده‌یی ته‌واوی خۆمان نیشان ده‌ده‌ین بۆ ئاگاداركردنیان له هه‌مو زانیاری و به‌ڵگه و دیكۆمێنته‌كانی دۆسیه‌ی ناوبراوان به مه‌به‌ستی ده‌ركه‌وتن و نیشاندانی راستیه‌كان.
بۆ زانیاری هه‌مو لایه‌ك ئه‌و بڕیاره هێشتا پله‌ی كۆتایی وه‌رنه‌گرتوه و قۆناغی دیكه‌ی تانه‌لێدانی ماوه كه ئه‌ویش قۆناغی داواكردنی راستكردنه‌وه‌ی بڕیاری پێداچونه‌وه‌یه (طلب تصحیح القرار التمییزی) به پێی یاسا، سزاداراوان ده‌توانن تانه پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ راستكردنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه.
ب. راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و دادگای پێداچونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان
8/5/2021"
ئێوارەی ڕۆژی هەینیش ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندنێکی لەم بارەیەوە بڵاو کردەوە ولە ڕاگەیاندنەکەدا جەختی لەوە کردەوە کە سیستمی دادوەری هەرێمی کوردستان سەربەخۆیە و هیچ دەستێوەردانێک نییە.
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ڕایشیگەیاند "ئێمە پابەندین بە ئازادی ڕادەربڕین و ئازادی کاری ڕاگەیاندن و سەروەری یاسا . بەردەوامیش دەبین لە شەڕی دژ تیرۆر و پارێزگاریکردن و پاراستنی سەلامەتی هاووڵاتیانمان و کونسوڵخانە و نێردە دیپلوماتییەکان لە هەرێمی کوردستان، کاری لە پێشینەمان دەبێت."
بڕیارەکەی دادگای پێداچوونەوە کاردانەوەی زۆری لێ کەوتۆتەوە ڕۆژی پێنجشەممە کونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە هەولێر لەم بارەیەوە لەسەر تویتەرەکەی ناڕەزایی دەربڕی.
لە نامەیەکیشدا کە ئاراستەی دادگای هەولێر کرا 29 پەرلەمانتاری هەرێمی کوردستان داوایانلە دادگاکە کرد بڕیاری شەش ساڵ زیندانیکردن بۆ پێنج لە چالاکوان و ڕۆژنامەنووسی پارێزگای دهوک هەڵبوەشێنێتەوە. ڕووپاک ئەحمەد یەکێک لەو پەرلەمانتارانەی نامەکەی واژۆ کردووە بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند " دەتوانرێت تانە لە بڕیاری دادگای تەمیزیش بدرێت پارێزەرەکان ئاماژەیان بەوەکرد کە تانە لەو بڕیارە دەدەن و دوای مانگێک دیسان وەڵامی تانەکە دێتەوە".
بەڵام شوان زراری ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە فڕاکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە بڕیارەکەی دادگای هەولێر سەبارەت بە داواکارییەکەی ئەو29 پەرلەمانتارە کە ئاراستەی دادگایان کردووە، بە دەنگی ئەمەریکای گوت" دادگای سەرەتایی کراوە و دوایی دادگای پێداچوونەوە بڕیاری خۆی داوە و بابەتەکان یاسایین و وەکو فڕاکسیۆنی پارتی لەوانەیە پابەندی یاساکان بین، ئێمە بەرەو هەڵبژاردنێکی سەرتانسەرین لە عێراق ئەو برادەرانەی تر کە لە ئۆپۆزسیۆنن یان بەشێکیان لە دەسەڵاتن ناتوانن بەو جۆرە هەڵسوکەوتانە سەرنجی خەڵک ڕابکێشن ئەو شتانە شتی کاتینە یاسا هەیە ئەگەر ئێمە لە وڵاتێک بین ئیدیعای دیموکراسیەت و یاسادانان بکەین ئەوەتە یاسا و دادگا وا کاری خۆی دەکات".
هەر لەسەر ئەم دۆسێیە ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکخراوی کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەوانان CPJ ڕاگەیاندنێکی بڵاوکردەوە لە بارەی بڕیاری دادگای پـێداچوونەوەی هەولێر بۆ پەسەندکردنی بڕیاری زیندانیکردنی هەردوو ڕۆژنامەوانان شێروان شێروانی و گوهدار زێباری بۆ ماوەی 6 ساڵ.