Accessibility links

دەرفەتی کار لە ئەمەریکا زیاد دەکات


خاوەنکارەکان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە مانگی چواردا نزیکەی ملیۆنێک کرێکاریان خستۆتە سەر کار، کاتێک بە خێرایی وەڵامی بەرزبوونەوەی ئاستی داواکارییەکانیان دایەوە کە بەهۆی دووبارە بوژانەوەی ئابوری و خێرایی باشترکردنی کەرتی تەندروستی گشتی و یارمەتی دارایی گەورە لە لایەن حکومەتەوە هاتەئاراوە.

ڕاپۆرتی دامەزراندنی وەزارەتی کار لەڕۆژی هەینیدا بە ووردبینییەوە چاودێری دەکات و یەکەمیی راپۆرتی ئەوە رووندەکاتەوە کە ئەو هاوکارییە داراییەی کە کۆشکی سپی لەمانگی سێیدا بەهۆی کاریگەرییەکانی پەتای کۆرۆناوە پێشکەشی خەڵکی کرد کە لە مانگی ئازاردا پەسەند کرا وا دیارە ئابوری بە تەوژمێکی گەورەترەوە چووە ناو قۆناغی چارەکی دووەمی ئاساییکردنەوەی بارودۆخی ژیانی خەڵکەوە، ئەم ساڵ بە شێوەیەکی بەهێز دەیخاتەوە سەر پێ کە بە باشترین کاری لەوجۆرە هەژمار دەکرێت لە ماوەی نزیکەی چوار دەیەدا.

بەپێی ڕاپرسییەکی ڕۆیتەرز سەبارەت هەڵسانگاندنی ئابوری، پێدەچێت مانگی ڕابردوو 978 هەزار کار زیاد بکات لەدوای بەرزبوونەوەی کار بۆ 916 هەزار کەس لەمانگی ئازاردا . بەبراورد بە مانگی دووی ساڵی 2020 دا کەمبوونەوەی رێژەی کار گەیشتە لوتکەو نزیکەی 7,5 ملیۆن کار لەدەستدرا.

XS
SM
MD
LG