ڕۆژی چوارشەممە شاندێکی ئەمەریکایی سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و لەگەڵ سەرۆکی هەرێم نێچیرڤان بارزانی و سەرۆک وەزیری هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی و چەندین کاربەدەست و کەسایەتی تری هەرێمدا کۆبۆوە.
شاندە ئەمەریکاییەکە بریتی بوو لە دیریک شولیت ڕاوێژکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، جۆی هوود یاریدەردەری وەزیری درەوە بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی نزیک و دانا سترۆل یاریدەدەری وەزیری بەرگری بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا کۆبونەوەکەی سەرۆکی هەرێمی لەگەڵ شاندەکە پشتڕاست کردۆتەوە.
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان قوباد تاڵەبانیش لە کۆبونەوەکەدا لەگەڵ شاندە ئەمەریکاییەکە ئامادە بوو. بە پێی ڕاگەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتنی ئەم شاندە "، جەختکردنەوەی گرنگیدانی سەرۆک و حکومەتی ئەمەریکایە بە بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان کە هاوپەیمانێکی گرنگیی ئەمەریکایە لە ناوچەکەدا."
لە پاش ئەو کۆبونەوەیە شاندەکە چاوی بە مەسعود بارزانی سەرۆکی پێشوی هەرێمی کوردستانیش کەوت.
سەردانی ئەم شاندە بۆ عێڕاق لە چوارچێوەی سەردانەکەیاندایە بۆ ژمارەک لە وڵاتانی عەرەب لە ناوچەکە.
هەرەوەها شاندە ئەمەریکاییە ڕۆژی سێشەممە لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆکی عێڕاق، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیر و محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەماندا کۆبۆوە.