Accessibility links

شاندێکی ئەمەریکایی سەردانی عێراق دەکات


سەرۆک وەزیری عێڕاق پێشوازی لە شاندێکی حکومەتی ئەمەریکا کرد بە سەرۆکایەتی برێت مکگۆرک هەماهەنگکاری کۆشکی سپی بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئافریکا.

ڕاگەیاندنی ئۆفیسی سەرۆک وەزیری عێڕاق لە تویتێکدا ڕایگەیاند شاندە ئەمەریکاییەکە بریتی بوو لە دیریک شولیت ڕاوێژکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، جۆی هوود یاریدەردەری وەزیری درەوە بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی نزیک و دانا سترۆل یاریدەدەری وەزیری بەرگری بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

سەردانی ئەم شاندە بۆ عێڕاق لە چوارچێوەی سەردانەکەیاندایە بۆ ژمارەک لە وڵاتانی عەرەب لە ناوچەکە.

هەرەوەها شاندە ئەمەریکاییە لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆکی عێڕاق و محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەماندا کۆبونەوەتەوە.

چاوەڕوان دەرکرێت شاندەکە بڕواتە هەرێمی کوردستان و لەگەڵ کاربەدەستانی هەرێمیش کۆببێتەوە.

XS
SM
MD
LG