Accessibility links

کاردانەوەی پێشکەوتووخوازەکانی نێو دیموکراتەکان لەسەر وتارەکەی بایدن


لە هەنگاوێکی نائاساییدا، ئەندامی کۆنگرێس جەمال بۆومان نوێنەری ویلایەتی نیویۆرک بە نێوی باڵی پێشکەوتووخوازەکانی نێو دیموکراتەکانەوە وەڵامی یەکەم وتاری سەرۆک بایدنی بۆ کۆنگرێسی ئەمەریکا دایەوە.

بۆومان ستایشی پێشنیازەکانی بایدنی بۆ ئابوری و پەروەردە کرد بەڵام گوتیشی پێویستە حکومەتی فیدراڵی کاری زیاتر بکات.

بۆومان گوتی "پێویستە وڵاتەکەمان بە بناغەیەکی نوێوە بونیات بنێینەوە بناغەیەک کە ڕێشەی لە خۆشەویستی و دڵسۆزی بۆ یەکتر و یەکسانی داکوتابێت. کە تیایدا دادپەروەری بۆ هەموومان بەڕاستی ڕاستەقینەیە ، بێ گوێدانە ڕەگەز ، چینایەتی ، جێندەر، ئاراستەکردن یان ئاین . من بەتەواوی باوەڕم وایە کە دەتوانین ئەم کارە بکەین. ئێستا ئەو ساتەیە، چونکە ئەم ساتە مێژووییە".

بۆومان ئاماژەی بە نەبوونی پشتیوانی لەلایەن کۆمارییەکانەوە کرد بۆ هەر دەستپێشخەرییەکی دیموکراتەکان لە میانەی یەکەم 100 ڕۆژی کاری بایدن و جەختی کردەوە لە گرنگی ئەوەی پێویستە پارتی دیموکرات ئێستا کار بکات لە کاتێکدا بە ڕێژەیەکی کەم زۆرینەیە لە ئەنجومەنی نوێنەران و سیناتدا.

بۆومان ڕاستەوخۆ پشتیوانی لە سیاسەتی پێشکەوتووخوازانەی کەشو هەوا کرد و گوتی Green New Deal دەشێت ببێتە مایەی ڕەخساندنی هەلی کار.

ئەو گوتیشی " لە مانگی ڕابردوو تەنها یەک کۆماریش دەنگی نەدا بۆ ناردنی بڕە پارەی هاوکاری بۆ ئەو خێزانانە ئەمەریکاییانەی کە لە نێوەندی ئەم پەتایە گیریان خواردووە، جا ئەمە دەکەوێتە سەر ئێمە وەکو دیموکرات و پێشکەوتووخوازەکان ئەو بۆشاییە لە ئێستادا پڕ کەینەوە، و مێژوو بڕیار لەسەر کارەکانمان دەدات ."

ئەو سیناتۆرە پێشکەوتووخوازەی نێو دیموکراتەکان گوتیشی "ئیدارەی بایدن لەو کاتەوەی کە هێشتا پاڵێوراوی دیموکراتەکان بووە، کە لەگەڵ کۆمارییەکان کۆبوونەتەوە ، جەختی لەسەر بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا کردووە.

سەرۆک پرۆژەی Green New Deal ی پەسەند نەکردووە ، بەڵکو سیاسەت و وەبەرهێنانی هاوشێوەی لە وزەی پاکدا پێشنیار کردووە وەک بەشێک لە بەرنامەی ژێرخانی خۆی، کە هەروەها دەشڵێت کاری بە پارەی باش بۆ کرێکارانی ئەمەریکا دروست دەکات."

لە درێژەی وتارەکەیدا بۆومان داواکارییەکانی باڵی پێشکەوتووخوازەکانی بۆ پەروەردە، هاوکاری خێزانەکان، ژینگە و کارکردن دژ بە ڕەگەزپەرستی خستە ڕوو.

.

.

XS
SM
MD
LG