Accessibility links

هەوڵەکانی بەڕێوەبەرایەتی بایدن بۆ سنووردارکردنی ئەنجامدانی تاوان بە چەک لە ئەمەریکا


سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن و دادپرسی گشتی ئەمەریکا مێرک گارلد، بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە قسەبکەن لەسەر ڕێوشوێنی نوێ بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی ئەنجامدانی تاوان بە چەک لە ئەمەریکا.

بەر لە لێدوانەکانیان، کۆشکی سپی هەنێک وردەکاری لەسەر دەستپێشخەرییەکە بڵاوکردەوە و توندوتیژی چەکی وەکو " پەتایەکی تەندروستی گشتی" ناودێر کردووە.

یەکێک لە کردارە پێشنیازکراوەکانی وەزارەتی داد ئەوەیە چەکی بێژمارە ڕاگیرێت لە کاتێکدا سەختە بۆ کاربەدەستانی جێبەجێکردنی یاسا زانیاری لەسەر وەرگرن لە دەمی بەکارهێنانی لە تاوانێکدا.

هەروەها وەزارەتی داد پلانی ئەوەی هەیە بڕیارێک دەربکات کە بە یاساکانی "ئاڵای سوور" ناسراون کە ئەو توانایە دەدات بە ئەندامانی خێزانەکان و کارمەندانی چەسپاندنی یاسا تا داواکاری بدەن بە دادگا بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی کاتیی ڕێگەی بەدەستهێنانی چەک لەو کەسانە بگیرێت کە وا دیارە مەترسن بۆ سەر خۆیان یان کەسێکی تر. ئەم شێوازە بۆ ئەوەیە دەرفەت بۆ ویلایەتەکان بڕەخسێنێت تا یاسای خۆیان پەسەند بکەن.

ئەم هەنگاوە نوێیانە راپۆرتێکی ساڵانە لە سەر بازرگانی کردن بە چەکەوە، و کۆمەڵێک دەستێوەردانی توندوتیژی کۆمەڵگا لەخۆ دەگرێت.

هەروەها بایدن بەرنامەی هەیە دەیڤد چیپمان ، بریکاری پێشووی فیدراڵی و ڕاوێژکاری لەگروپی کۆنترۆڵی چەک ناوەندی یاسایی گیفۆردس بۆ ڕێگرتن لەتوندوتیژی چەک، کاندید بکات بۆ سەرکردایەتیکردنی دەزگای ئەلکهول، توتن ، چەک و تەقەمەنی ئەمەریکا .

چیپمان تەمەنی 25 ساڵان کاتێک بۆ ئەوە ئاژانسەر کاری دەکرد و بەشداری کرد لە لێکۆڵینەوەکان لەسەر دانانی بۆمب لە نێوەندی بازرگانی جیهانی لە نیویۆرک و ئۆفیسێکی فیدڕاڵی لە شاری ئۆکلەهۆما لە 1990کاندا.

هەوڵەکان بۆ ڕێوشوێن توند لە دژی توندوتیژی چەک پاش دوایین تەقەکردنی بە کۆمەڵ دێت لە ئەمەریکا، لەوانە کوشتنی 10 کەس لە مانگی ڕابردوو لە بازارێکی کۆلۆرادۆ و کوشتنی هەشت کەس لە ناوچەی ئەتلانتا.

ئەم جۆرە هێرشانە هەمیشە مشتومڕی توند لەسەر بابەتی شێوازی کۆنترۆڵکردنی چەک دروست دەکەن.

کێڤن مککارتی سەرۆکی کەمینە لە ئەنجومەنی نوێنەران گوتی ئەو هەنگاوەی بایدن پێشێلی لە مافە دەستوورییەکان بۆ چەک هەڵگرتن دەکات .

مککارتی لە تویتێکدا دەڵێت " ئەو بەرامبەر بە تاوانەکان نەرمە، بەڵام پێشێلی مافی یاسایی هاووڵاتیان دەکات کە نە من و نە هیچ کۆمارییەکی ئەنجومەنی نوێنەران پشتویانی ناکەین. بەپێی دەستور دەڕۆین."

جۆن فینبلات سەرۆکی ڕێکخراوی ئێڤریتاون بۆ سەلامەتی چەک، ستایشی هەنگاوەکانی بەرێوەبەرایەتییەکەی کردووە بەتایبەتی لەسەر چەکی بێژمارە و گوتی کە " بێ گومان ژیانی بێشومار ڕزگار دەکات " .

XS
SM
MD
LG