بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا لە کۆشکی سپی بچێتە بەردەم پەیامنێران بۆ یەکەم کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی لەوەتای لە مانگی یەکەوە دەستی بە کار کردووە .
لە کاتێکدا بایدن ڕاگەیاندنی زانیاری ڕۆژانەی بە ڕێگای گوتەبێژی کۆشکی سپی دەستپێکردۆتەوەو وەڵامی پرسیارەکانی بە شێوەیەکی تر داوەتەوە، ئەو یەکەم سەرۆکە لە ماوەی 40 ساڵی ڕابردوودا بەو شێوەیە وەڵامەکان بداتەوە لە ماوەی یەکەم خولیدا، بەبێ ئەوەی دانیشتنێی فەرمی پرسیار و وەڵام لەگەڵ ڕۆژنامەوانان ئەنجام بدات.
گوتەبێژی کۆشکی سپی جێن ساکی ڕۆژی سێشەممە بە پەیامنێرانی گوت " ئەمە دەرفەتێکە کە تیایدا بۆ ئەمەریکاییەکان بدوێت، بێگومان بە ڕێگای ڕووماڵکردنەکان، ڕاستەوخۆ لە ڕێگای ئێوەوە." ئەو گوتیشی " بۆیە وابزانم بیر لەوە دەکاتەوە کە دەیەوێت چی بڵێت، دەیەوێت چی بگوازێتەوە بیگوازێتەوە، لەکوێ بتوانێت زانیاری نوێ دابین بکات، و بە پەرۆشەوە لەو دەرفەتدە دەڕوانێت بۆ مامەڵە کردن لەگەڵ ڕۆژنامەگەری ئازاددا."
چاوەڕوان دەکرێت بایدن ڕووبەڕووی چەند پرسیارێک سەبارەت بە چەند بابەتی گرنگی ناوخۆیی ببێتەوە، لەوانە تەقەکردنە بەکۆمەڵەکانی ئەم دواییانە لە جۆرجیا و کۆلۆرادۆ ، بارودۆخی سنووری ئەمەریکا و مەکسیک و هەوڵەکانی حکومەت بۆ پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا.
سەبارەت بە سیاسەتی نێودەوڵەتیش ڕەنگە بایدن ڕووبەڕووی پرسیارەکان لەسەر ئەگەرەکانی دووبارە چوونە ناو ڕێککەوتنی ناوکی ئێران و تاقیکردنەوە موشەکیەکانی ئەم دواییانەی کۆریای باکوور و بارودۆخی میانمار و پەیوەندییەکانی ئەمەریکا لەگەڵ چین و ڕووسی ببێتەوە.