Accessibility links

هەوڵەکانی ئەمەریکا بۆ گەڕانەوە بۆ ناو ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن دەڵێت ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هەوڵ دەدات بەشداری بکاتەوە لە ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان کاتێک هەڵبژاردنەکانی لە کۆتایی ئەم ساڵدا ئەنجام دەدرێت.

بلینکن لە وتارێکی ڤیدیۆیی بۆ ئەنجومەنەکە ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند " ئێمە بە ڕێزەوە داوای پشتیوانی لە هەمو ئەندامانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین بۆ هەوڵەکانمان بۆ گەڕانەوە بۆ بەدەستهێنانی کورسی ئەم ڕێکخراوە."

کورسیەکانی ئەو ئەنجومەنە 47 ئەندامییە بۆ ماوەی سێ ساڵ دەبێت و بلینکن دەڵێت ئەمەریکا هەوڵ دەدات یەكێکیان بۆ 2022 تا 2024 مسۆگەر بکات.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە کاتی بەڕێوەبەرایەتی پێشووی دانۆڵد ترامپ لەو ئەنجومەنە کشایەوە بەهۆی ئەوەی دەیگوت ئەنجومەنەکە ناڕەوایانە ئیسرائیلی کردووەتە ئامانج و چەند وڵاتێکیشی کردۆتە ئەندام تیایدا کە تۆمارەکانی مافی مرۆڤیان خراپە.

بلینکن گوتی " لە کاتێکدا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەگەڕێتەوە، ئێمە داواش لە ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤ دەکەین چاو بەوەدا بخشێنێتەوە چۆن کار دەکات. کە بریتیە لە سەرنجە نا دادپەروەرانەکانیشی لەسەر ئیسرائیل."



XS
SM
MD
LG