Accessibility links

ئەیهان سەعید: ناچمە دادگایەک لە ژێر هەژموونی حیزبدا بێت


ئیهان سەعید

دوای سزادانی شڤان سەعیدی برای بە 5 ساڵ زیندانیکردن، کە یەکێکبوو لە 5 ڕۆژنامەنوس و چالاکوانە سزادراوەکانی بادینان، لەلایەن دادگای تاوانەکانی هەولێرەوە، بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ئەیهان سەعیدیش دەرچوو، کە ناوبراو یەکێکە لە چالاکوانەکانی بادینان و لە ئێستادا لە شاری سلێمانی‌یە.

لەم گفتووگۆیەدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، ئەیهان سەعید دەڵێت"بەهۆی بەرگری کردنمان لە چالاکوانە دەستگیرکراوەکانی بادینان، لەلایەن دادگاوە بڕیاری گرتنم بۆ دەرچووە و وەکو تۆمەتباری هەڵاتوو ناوم براوە، گوایە زانیاریم داوە بە کونسوڵخانە و ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان."

ڕوونیشیکردەوە، تۆمەتبارکردنی بە سیخوڕی بۆ کونسوڵخانە و ڕێکخراوەکان کارێکی هەڵە و نایاساییە، چونکە وڵاتان پێویستیان بەوە نییە، کە سێکی وەک ئەو زانیاریان پێبدات، جەختیکردەوە"ئەو زانیاریانەی لە بارەی دەستگیرکراوەکانەوە، داومانە بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و کونسوڵخانەکانی ئەمەریکا، بەریتانیا، ئەڵمانیاو وڵاتانی تر، لەبارەی ڕەوشی مافی مرۆڤەوە بوون، خۆمان بڵاومانکردووەتەوە، بۆیە ئەمە تۆمەتە بۆ شکاندنی کەسایەتیمان."

ئەیهان سەعید، کە ڕۆژی 16 ی ئەم مانگە، شڤان سەعیدی برای بە 5 ساڵ زیندانیکردن حوکمدرا، لە بارەی چارەنوسی براکەیەوە، وتی"لەناو زینداندا، ئاگاداری بارودۆخیان نین، چونکە پارێزەریان نەبووە لەکاتی لێکۆڵینەوەدا، نازانین ئەشکەنجە دراون یاخود لە ژووری تاکەکەسیدا بوون، چونکە نەیانهێشت، پارێزەر بیانبینێت."

وتیشی"شڤانی برام تەنها لەسەر ئەوە گیراوە، کەسێک هەندێ زانیاری بۆ ناردووە لەسەر گەندەڵی، تا بیداتە شێروان شێروانی، کە ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری بەشێکە لە کاری ڕۆژنامەوانی و نایاسایی نییە ."

بەپێی وتەی ئەیهان سەعید، لە ڕۆژی 13/8/2020 ەوە تا ئێستا، کە پرۆسەی دەستگیرکردن ی ڕۆژنامەوان و چالاکوانان لەبادینان دەستیپێکردووە،نزیکەی 400 کەس دەستگیرکراون، بەڵام بەشێکیان بەتەعەهود و بەشێکیان بەغەرامە ئازاد کراون، بەشێکی تریشیان هێشتا لە زیندان و 5 کەسیشیان حوکمدراون.

لە بەشێکی تری گفتووگۆکەیدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، ئەیهان سەعید ڕەتیکردەوە بڕواتە بەردەوام دادگا، وتی"گەر دادگا بێ لایەن بێت و شەفاف بێت، باکم نییە، دەچمە بەردەمی، بەڵام ناڕۆمە بەردەم دادگایەک، لە ژێر هەژموونی حیزب دا بێت."

لە کۆتایی قسەکانیدا، ئەیهان سەعیدی چالاکوان، سزادانی ڕۆژنامەوان و چالاکوانانی بادینانی بە هەوڵێکی مەترسیدار و زیان گەیاندن بە پرۆسەی دیموکراسی ناوبرد، جەختیشیکردەوە بە شێوەی ناراستەوخۆ هەڕەشە لەکەس و کاری زیندانیکراوەکان کراوە، تا بێدەنگ بن.

please wait
Embed

No media source currently available

0:00 0:05:37 0:00


XS
SM
MD
LG