Accessibility links

رەنگە پرۆسەی دادگاییکردنی ترامپ بۆ لێپێچینەوە لێی بەم شێوەیە بەڕێوە بچێت


لە 9 ی مانگی 2، بە کەمێک زیاتر لەمانگێک دوای ئەوەی لایەنگرە گێرەشێوێنە توندوتیژەکانی دانۆڵد ترامپ ‌هوروژمیان بردە سەر باڵەخانەی کۆنگرێسی ئەمەریکا لە هەوڵێکیاندا بۆ بەربەستکردنی سەرکەوتنی جۆو بایدنی دیموکرات، سەرجەم 100 ئەندامی ئەنجومەنی سینات لە هۆڵەکەیاندا کۆدەبنەوە بۆ دەستکردن بە داداگایکردنی لێپێچینەوە لە سەرۆکی پێشوو بە تەنها تۆمەتی هاندان بۆ ئەنجامدانی ئاژاوەگێڕی.

هێرشەکەی 6 ی مانگی یەککەکوژرانی 5 کەسی لێکەوتەوە و یاسادانەرانی، کە بۆ پشتڕاستکردنی سەرکەوتنی بایدن کۆببونەوە، ناچارکرد هۆڵەکە چۆڵبکەن یان خۆیان لە ئۆفیسەکانیاندا بشارنەوە. ئەم رووداوە لە ماوەی هەفتەیەکدا فشاری بۆ ئەنجومەنی نوێنەران برد تالێپێچینەوە بۆ لابردنی ترامپ بکەن بە تۆمەتی " هاندان بۆ یاخیبوون ."

ئەوەش وایکرد کە ترامپ ئەوەی بۆ جارێک کارداری لە بواری زەوی و خانووبەرە لە نیویۆرک دەکرد ببێتە تەنها سەرۆکی ئەمەریکایی کە دوو جار لێپێچینەوەی لەگەڵدا بکرێت.

جەیمی راسکن، نوێنەری دیموکراتی ویلایەتی مەریلاند
جەیمی راسکن، نوێنەری دیموکراتی ویلایەتی مەریلاند

بەڕێوەبەری سەرەکی ئەنجومەنی نوێنەران جەیمی راسکن، نوێنەری دیموکراتی ویلایەتی مەریلاند لە نامەیەکدا رۆژی پێنج شەممە داوای لە ترامپ کرد کە لە گەواهیدانی سەبارەت بە رەفتارەکانی 6ی مانگی یەک دەبێت سوێندبخوات . دوو پارێزەری سەرەکی ترامپ کە بریتین لە دیڤید شۆون و بروس کاستەر بە خێرایی داواکەیان رەتکردەوە و بە مەبەستی راکێشانی سەرنجی گشتی ناویدەبەن.

بروس کاستەر
بروس کاستەر


جەیمی راسکن، کە سەرۆکایەتی تیمێکی 9 داواکارانی گشتی ئەنجومەنی نوێنەران دەکات لە میانەی دادگایکردنەکەدا داوای گەواهیدانی لە ترامپ کرد بە دوو رۆژ دوای ئەوەی شۆون لەگەڵ کاستەر و هەردوو پارێزەری ترامپ یاداشتێکیان پێشکەش بە ئەنجومەنی سینات کرد و تێدا بەرهەڵستی تۆمەتەکانی دژ بە سەرۆکی پێشوو دەکەن و گۆمانیشیان لە شەرعییەتی داداگیکردنی سەرۆکێکی پێشوو هەیە کە لە ئۆفیسدا نەماوە .

نامیلکەی سەرەتایی لەسەر دادگایکردنەکە :

ئایا تۆمەتەکەی دژ بە ترامپ چییە ؟

ترامپ تەنها رووبەڕوی یەک تۆمەت دەبێتەوە کە " هاندانی یاخیبوونە " بەهۆی رۆڵی لە ئاژاوەگێڕیەکی 6 ی مانگی یەک. دیموکراتەکانی خانەی نوێنەران دەڵێن هەڵمەتی چەند مانگەی ترامپ لە درۆ بۆ گومان خستنەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردنێک کە تێدا دۆڕانی ئەمە پاڵی بە لایەنگرانی ترامپەوە نا هێرش بکەنە سەر باڵەخانەی کۆنگرس لە پێناو رێگریکردن لە کۆنگرس هەتا نەتوانێت سەرکەوتنی بایدن لەلایەن ئەنجومەنی هەڵبژاردنەوەئەنجامبدرێت – ئەوەی کۆتا هەنگاوە لە پرۆسەی هەڵبژاردندا.

دیموکراتەکان دەڵێن ترامپ بە وتارێکی ورۆژێنەر لە نزیک کۆشکی سپی هانی لایەنگارنیدا هێرش بکەنە سەر باڵەخانەی کۆنگرس ئەمەش بە ماوەیەکی کەم بەرلەوەی گێرەشێوێنەکاندەست پێبکات و پاشان ترامپ لە رێی تەلەڤیزیۆنەوە تەماشی سەرهەڵدانی یاخیبوونەکەی دەکرد . ئەو تۆمەتانەی پارێزەرانی ترامپ نکوڵی لێدەکەن.

دیموکراتەکان دەڵێن "بە هاندانی بۆ ئەنجامدانی کاری توندوتیژی " دژ بە حوکمەتی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا ترامپ " تاوان و بەدڕەفتاری ئەنجامدا " کە بە گوێرەی دەستوری ئەمەریکا تاوانێکە لێپێچینەوە بۆ لابردنی لێدەکرێت .

ئایا داداگاییەکە چەند دەخاێنێت؟

سیناتۆری دیموکرات بۆ ستانی دێلەوێر تۆم کارپەر
سیناتۆری دیموکرات بۆ ستانی دێلەوێر تۆم کارپەر


هاوکاتی ئەوەی هیچ لایەکیان نایانەوێت ببینن دادگایکردنەکە درێژە بکێشێت ، بەڵام روون نییە کە ئایا داداگیکردنەکە چەند دەخاێنێت. دیموکراتەکان بەهیوای ئەوەن پرۆسەی دادگایکردنەکە هەتا رادەیەک کۆرتخایان بێت کە رەنگە هەفتەیەک یان دوو هەفتە بخاێنێت . ئەمەش بە هۆکاری ئەوەی دیموکراتەکان بە پەرۆشی ئەوەن کە سەرنجیان بەخەنەوە سەر پشتڕاستکردنی بەربژارەکانی بایدن و هەروەها تێپەڕاندنی کارنامەی تەشریعی بایدن .

سیناتۆری دیموکرات بۆ ستانی دێلەوێر تۆم کارپەر، رۆژی چوارشەممەی رابردوو بە پەیامنێرانی گوت"ئەم جارە دادگایکردنەکە وەک دادگایکردنەکەی یەکەمجار بۆ لێپێچینەوە بەمەبەستی لادانی ترامپ لە پۆستەکەی نابێت کە نزیکەی سێ هەفتەی خایاند واتا لە 16 ی مانگی یەک هەتا 5 ی مانگی دووی ساڵی 2020 . تۆم کارپە گوتیشی پرۆسەی داداگیکردنەکە نابێت چەند مانگێک یانچەند هەفتەیەک بخاینێت بەڵکو دەبێت چەند رۆژێک بخاێنێت.

ئایا دادوارەکان کێن ؟

سیناتۆری ستانی ڤێرمۆنت پاتریک لەیهی
سیناتۆری ستانی ڤێرمۆنت پاتریک لەیهی


سیناتۆری ستانی ڤێرمۆنت پاتریک لەیهی کە بەتەمنترین ئەندامی دیموکراتە و هەروەها سەرۆکی کاتیی ئەنجومەنی سیناتە بە گوێرەی دەستوری ئەمەریکا سەرۆکایەتی پرۆسەی دادگاییکردنەکە دەکات کاتێک سەرۆکێک لەدەمی دەسەڵاتیدا داداگیی دەکرێت بۆ لێپێچینەوە بەمەبەستی لابردنی لە پۆستەکەی و پێویستە سەرۆکی دادوەرانی ئەمەریکا سەرۆکایەتی دانیشتنەکانی دادگایکردنەکە بکات . بەڵام لەبەر ئەوەی ترامپ چیتر سەرۆک نییە هەربۆیە سەرۆکی کاتی ئەنجومەنی سینات ئەرکەکە دەگرێتە ئەستۆ ئەوەی بەزۆری رۆڵێکی تەشریفاتییە.

ئایا داواکارانی گشتی کێن؟

نۆ ئەندامی دیموکراتی ئەنجومەنی نوێنەران کە لەلایەن نانسی پیلۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە وەک بەڕێوەبەرانی ئەنجومەنەکەوە هەڵبژێردراون تۆمەتەکان دژ بە ترامپ پێشکەش دەکەن . ئەمانە سەرجەمیان پارێزەرن و لە نێو نزیکترین هاوپەیمانی نانسی پیلۆسین لە ئەنجومەنی نوێنەراندا. راسکن بەڕێوەبەری سەرەکی ئەنجومەنی نوێنەران ئەوەی یاریدەدەر بوو لە نوسینی مادەی لێپێچینەوەکە ئەندامێکی سێ خولی کۆنگرسی پێشکەوتووە کە پێشتر بۆ پتر لە 25 ساڵ پرۆفیسۆری یاسای دەستوریی بوو .

ئایا پارێزەرانی بەرگری ترامپ کێن؟

تیمی داکۆکیکردن لە ترامپ لەلایەنشۆون و کاستەر سەرۆکایەتی دەکرێت هەردووکیان پارێزەرانی دێرینن .ئەم دوو پارێزەرە هەفتەی رابردوو بوونە پارێزەری ترامپ دوای ئەوەی یەکەم تیمی داکۆکیکار لە ترامپ لە سەروبەندی ناکۆکییان لەگەڵ سەرۆکی پێشوو وازیانهێنا . لە میانەی یەکەم دادگایی کردنی لێپێچنەوە لەگەڵیدا ترامپ تیمێکی زۆر گەورەتری بەرگری یاسایی خستەگەڕ و پارێزەرانی ناوداری کۆشکی سپی و هەروەها لەدەرەوەی بەکارهێنا .

ئایا دەستەی سوێندخۆران کێن ؟

سەد ئەندامی ئەنجومەنی سینات بە شێوەیەکی کارا بە درێژایی دادگاییەکە دەبنە دەستەی سوێندخۆران و پاشان دەنگ دەدەن لەسەر ئەوەی کە ئایا بە فەرمی ترامپ بە تاوانباربناسێنن یان بە بێتاوان .

رێگە بە سەنەتۆرەکان نادرێت کە راستەوخۆ پرسیار ئاڕاستەی هەردوو لایەن بکەن بەڵام لە بری ئەوە سەنەتۆرەکان دەتوانن پرسیارەکانیان پێشکەش بە پاتریک لەیهیبکەن هەتا ئەو پرسیارەکان بخوێنێتەوە . بۆ بە فەرمی تاوانبارکردنی سەرۆکی پێشوو ئەو کارە پێویستی بە 67 دەنگ دەبێت واتا دوو لەسەر سێی زۆرینە .

ئایا شایەتحاڵان بەشداری دەکەن ؟

وا پێناچێت شایەتحاڵان بەشداری بکەن. ترامپ داوایەکی دیموکراتەکانی رەتکردوەتەوە بۆ گەواهیدان هەروەها دیموکراتەکانیش نەیانگوتووە کە ئایا بە نیازن داوای شایەتحاڵانی دیکە بکەن . لە میانەی تاوتوێکردنی لێپێچینەوە لە سەرۆک لە مانگی رابردوودا لە ئەنجومەنی نوێنەران شایەتحاڵان بانگ نەکرابوون . ئەمەش پاڵی بە ژمارەیەک لە کۆماریەکانەوە نا کە بڵێن پێویست بە ناگهێشتکردنی هیچ شایەتحاڵێک ناکات لە میانەی داداگیکردنەکە لەلایەنئەنجومەنی سیناتەوە .

ئایا لە میانەی پرۆسەی دادگایکردنەکەدا چی دەگوزەرێت ؟

داداگییەکە بە تەواوی دەستپێدەکات بە وتەکانی دەستپێک لەلایەن هەردوولاوە کە رەنگە چەند رۆژێک بخاێنێت و بەدوایدا ماوەی پرسیارو وەڵام دێت . وەک گریمانەیەک ئەگەر ئەنجومەنی سینات پەیڕەوی رێکاری پێشوو بکات ، ئەوا هەر لایەنێک بۆ پێشکەشکردنی وتەکانی دەستپێکی بە یەکسانی کاتیان بۆ ئەو مەبەستە پێدەدرێت . لە میانەی یەکەم لێپیچینەوە لە ترامپ لە ساڵی 2020 دا ، بەڕێوەبەرانی ئەنجومەنی نوێنەران و پارێزەرانی ترامپ هەر یەکەیان ماوەی 24 کاتژمێریان بۆ تەرخانکرا.

بۆ بەستنەوەی ترامپ بە هێرشەکەی کرایە سەر باڵەخانەی کۆنگرس پێشبینی دەکرێت دیموکراتەکان پێشەکییەکی هەستبزوێن پێشکەش بکەن پێکەوە لەگەڵ چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیی سێڵفۆن ئەوە پیشاندەدەن کە ترامپ لایەنگرانی هاندەدات و شێتگیریان دەکات بەر لەوەی باڵەخانەی کۆنگرس تاڵان بکەن و بەسەریەکیدا بدەن کە کوژرانی 5 کەسی لێکەوتەوە لەوانەبرایەن سیکنیک پۆلیسی کۆنگرس .

گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە سایتی سوشیاڵ میدیای پارلەر بڵاوکرایەوەئەوە پیشاندەدات کە هەوادارانی ترامپ بە حەماسەوە کاردانەوە پیشان دەدەن لەوکاتەی ترامپ هانیان دەدات و دەڵێت " هەموو هەوڵ و تەقەلای خۆتان بۆ شەڕکردن بخەنە گەڕ."

پارێزەری ترامپ شۆونهەفتەی رابردوو گوتی " وڵاتەکە پێویستی بە تەماشاکردنی گرتە ڤیدیۆییەکانی ئاژاوەکان و نائارامیەکان نییە."

ئایا چەندێک ئەگەری بەفەرمی تاوانبارکردنی هەیە؟

ئەگەرەکان زۆر کەمن ، دەبێت بەلای کەم 17 ئەندامی کۆماری دەنگی خۆیان بخەنە پاڵ دەنگی 50 ئەندامی دیموکراتەکان بۆ ئەوەی بە فەرمی ترامپ لەسەر تاکە مادەی لێپێچینەوە تاوانبار بکەن . بەڵام لە کۆی 50 سیناتۆری کۆماری 45 یان هەفتەی رابردوو دەنگیاندا کە بەرهەڵستی دادگاییەکە لە رووی دەستوریەوە بکەن و بە شێوەیەکی نیمچەیی دڵنیایی دەدەن لەوەی کە ترامپ بێتاوان دەردەچێت .

ئایا چی روودەدات ئەگەر ترامپ بە فەرمی تاوانبار نەکرا؟

دیموکراتەکان دەتوانن بڕیارێک تێپەڕێنن بۆ بەفەرمی سەرزەنشتکردنی ترامپ یان پەنا بۆ بڕگەیەکی 14 هەمین گۆڕنکاری دەستوری ببەن بۆ ئەوەی دادگایی بکرێت و ترامپ لە گرتنە دەستی پۆست لە ئایندەدا دووربخرێتەوە .

XS
SM
MD
LG