Accessibility links

سینات بڕیارێکی بودجە پەسەند دەکات، لە کاتێکدا بۆ یەکەم جار کامڵا هێرس دەنگی یەکلاکەرەوە دەدات


سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی ئەنجومەنی سینات بڕیارێکی بەبێ پشتیوانی کۆمارییەکان پەسەند کرد کە ڕێگە بە دیموکرتەکان دەدات پلانە 1.9 ترلیۆن دۆلارییەکەی سەرۆک بایدن بۆ هاتنەوە سەر خۆ لە ڤارۆسی کۆرۆنا، بەهێز بکات. جێگری سەرۆکی ئەمەریکا کامڵا هێرس ڕێبەرایەتی دانیشتنەکەی کرد بۆ یەکەم جار دەنگی یەکلاکەرەوەی دا.

دیموکراتەکانی ئەنجومەنی سینات خۆشحاڵییان دەربڕی پاش ئەوی هێرس ئەنجامەی دەنگەکانی لە کاتژمێر 5:30 سەرلەبەیانی خوێندەوەو بڕیارەکە بە 51 دەنگی بەڵێ بەرامبەر 50 دەنگی نەخێر پەسەند کرا. ئەم کردارەش پاش دانیشتنی تەواوی شەوەکە بوو کە یاسادانەران تیایدا دەنگیاندا لەسەر ئەو یاسایانەی کە دواین قۆناغی شێوازی یاسای هاوکارییەکەی کۆنڤید-19 دیاری دەکات.

ئێستاش بودجەکە جارێکی تر دەبێت بگەڕێتەوە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران، و پێویستە جارێکی تر لەوێ پەسەند بکرێتەوە چونەکە لەلایەن سیناتەوە چەند گۆڕانکارییەکی تێدا کرا.

چاک شومەر نوێنەری زۆرینەی دیموکرات و نوێنەری نیویۆرک لە سینات، پەسەند کردنی ئەو بڕیارەی بە " یەکەم هەنگاوی گرنگ بۆ گێڕانەوەی وڵات بۆ سەر ڕێڕەوی هاتنەوە سەرخۆ" وەسف کرد.

بە پەلەکردن لە پرۆسەکەدا، دیموکراتەکان ئامانجیان ئەوەیە هەتا مانگی 3 بودجەی هاتنەوە سەرخۆ لە زیانەکانی کۆرۆنا پەسەند بکرێت، لە کاتێکدا ماوەی هاوکاری زیاتری بێکارەکان و هاوکارییەکانی تری پەیوەست بە پەتاکە بەسەر دەچێت. ئەمە کاتێکی هەستیارە بۆ تاقیکردنەوەی توانایی بەڕیوەبەرایەتی نوێی و کۆنگرێس بۆ بڕیارەکانیان.

فشارەکان بۆ هاوکاری نوێ هاوکاتە لەگەڵ ئاماژە نوێیەکان بۆ لاوازبوونی ئابوری ئەمەریکا. وەزارەتی کار ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند لە مانگی 1 دا تەنها 49 هەزار دەرفەتی کار ڕەخساوە لە کاتێکدا لە مانگی 12 227 هازار کار لەدەستدراوە.

بڕیارە هەر ئەمڕۆ هەینی بایدن لێدوانێک لەسەر ڕەوشی ئابوری بدات لە کاتێکدا فشارەکانی بەردەوامن لەسەر کۆنگرێس بۆ ئەوەی کار لەسەر پەسەند کردنی تەواوی پرۆژەکەی بکەن.

لە کاتێکدا ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەکەوە هەتا دێت بەرزتر دەبێتەوە، ئامانجی سەرۆک ئەوەیە هەتا مانگی سێ بەرنامەی هاوکاری کۆڤید-19 پەسەند بکرێت.

XS
SM
MD
LG